نیسان 22, 2018 17:52 Asia/Tehran
  •  ناڕەزایەتی دەربڕینی لاگرانی مافی مرۆڤ لە حاند ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

گرووپەکانی لاگری مافی مرۆڤ لە ئەمریکا ، ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە وان لە بارەی فەلەستینی داگیر کراویان بە نادروست ، خەوشێندراو و ڕەتکراوە زانی .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی بڵاڤۆکی ئەمریکایی فارین پالیسی،تاقمەکانی لاگری مافی مرۆڤ لە ئەمریکا دا ڕایانگەیاند، گۆڕانەکان و نەهێشتنەوەی برگە گەلێک وەکوو "سەرزەمینەکانی داگیر کراوی فەلەستین"  لە ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی ڕەوشی مافی مرۆڤی وڵاتانی جیهان، دروستی و ئیعتباری ئەم ڕاپۆرتە دەبەنە ژێر پرسیار.

  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی دا لە بارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهان، وێرای نەهێشتنی ژمارێک لە وڵاتان، وشەی"داگیر کراوە" ـیان لە ڕۆخی خۆرئاوایی رووباری ئەردەن لابرد و بە جێ ئەم وشەیە لە ڕستەی "ئیسرائیل، بەرزاییەکانی گولان، ڕۆخی خۆر ئاوایی و غەززە" کەڵکیان وەرگرتووە . ڕاپۆرتەکانی پێشووتری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردێری "ئیسرائیل و ناوچە داگیرکراوەکانی" بووە.

 فەلەستینیەکان لە درێژەی چوار حەوتەی ڕابردوو، رۆژانی هەینی، ڕێپێوانی ئاشتیانەیان بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ سەرزەمینەکانی خۆیان بەڕێوە بردووە کەلە ئەنجامی کردەوە تووند و تیژانەکانی سەربازییە زایۆنیستەکان تا بە ئێستا دەیان فەلەستینی  شەهید و هەزاران کەسیش بریندار بوون .

سەرپەیڤ