نیسان 24, 2018 11:50 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی ئاڵمان لە گەڵ گەڕانەوەی ڕووسیا بۆ گرووپی حەوت

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان نەیاریەتی وڵاتەکەی لە گەڵ گەڕانەوەی ڕووسیا بۆ گرووپی جی حەوت ( حەوت وڵاتی پیشە سازی جیهانی " ڕاگەیاند .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر  بە گێڕانەوە  لە دویچە ولە " هایکو ماس "  وەزیری  دەرەوەی  ئاڵمان نەیاریەتی  خۆی  لە گەڵ گەڕانەوەی ئەگەری ڕووسیا بو کۆڕی حەوت وڵاتی پێشکەوتووی  پیشە سازی بە ڕوونی  ڕاگەیاند  و وتی : ئەوەی کە ڕووسیا ئیدی ئەندامی  ئەو گرووپە نیە  دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە شێوە دوورگەی کریمە لە ڕۆژهەڵاتی ئوکراین لە  هەمبەڕ مافی نەتەوەکان  زیاد کراوە بە خاکی سووریا .  هایکو ماس لە دانیشتنی وەزیاری دەرەوەی حەوت وڵاتی پیشە سازی گرووپی حەوت  لە توڕێنتوی کانادا وتی  تەنیا ڕووسیا دەتوانێ ئەو دۆخە  بگوڕێت . هەر بەو پێیە پرسی گەڕانەوەی  ڕووسیا بۆ ناو گرووپی حەوت  لە ئارادا ینە . گرووپی حەوت   لە پێشدا گرووپی هەشت بوو  و ڕووسیاش لەو دا ئەندام بوو  لە ساڵی 2014 وە کە مسکو  ڕایگەیاند شێوە دوورگەی کریمە پەیوەست بووە بە خاکی ڕووسیا ئەو وڵاتە لە گرووپی هەشت وەلانراوە  ئاڵمان فەڕانسا  ئیتالیا  ئینکلیز  ژاپون  ئەمریکا و کانادا  ئەندامانی هەمیشەیی ئەو گرووپەن . پرسی  چلو چوارەمین  دانیشتنی سەرانی  وڵاتانی پیشە سازی گرووپی حەوت کە هەشتەم و نوهەمی  ژوئەن  لە شارلوا  لە ئیالاتی  کیکی کانادا   بەڕێوە دەچێت  قەیرانی سووریا و ئوکراینە  دوو قەیران کە لە هەر دووکیان  ڕووسیا  ڕوڵی سەرەکی  هەیە .