May 20, 2018 21:30 Asia/Tehran
  • ئوروپا توانایی بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ بایکوتەکانی ئەمریکای هەیە

وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسا وتی یەکێتی ئوروپا ئامێری لاگری لە کۆمپانیاکانی لە هەمبەر بایکوتەکانی ئەمریکای هەیە .

مارک فینو" وتەبێژی  پێشووی  وەزارەتی   دەرەوەی فەڕانسا  ڕۆژی یەکشەمە  لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی مێهر وتی  یەکێتیی  ئوروپا   ئامێری  یاسایی لە پێناو لاگری لە کومپانیاکانی هەیە و ئەگەر ئەمریکا شەڕی بازەرگانی  لە گەڵ  یەکێتیی ئورپا دابمەزرێنێ هەر دوو لایەن  دەرفەتەکان و بەرژەوەندیەکانی خویان لە دەس ئەدەن .مارک فینو  وتیشی  کۆمانیاکانی یەکێتیی  ئوروپا  مومکینە لە سزاکانی ئەمریکا بترسن بەڵام یەکێتیی ئورپا پێدااگرە لە بازەرگانی خۆی لە هەمبەر وەها هەڕەشەگەلێک بپارێزێ .وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسا جەختی کرد  تاران بە پێی بەرجام ئیزنی پیتاندنی ئورانیومیان هەیە بەرجام    بەرنامەی  مووشەکیی بالستیکی  ئێران ناگرێتەوە  و ئێران لە دەرفەتی  بە دی هاتوو هەڵوەشانەوەی بایکوتەکان   دەتوانێ  لە پێناو پەرەی دزەی خۆی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کەڵک وەربگرێت . دوناڵد تڕەم سەروک کوماری ئەمریکا 8 مای بە بانگەشەی بێ ئاکام بوونی بەرجام و دوپات کردنەوەی  تومەتەکانی بێ بنەمای دژە ئێران فەرمانی چوونەدەری ئەمریکا لە و ڕێککەوتنەی  واژو کرد  ئەو کردەوەی تڕەمپ بە ڕەخنە گرتنی بەربڵاوی وڵاتانی جۆراوجور کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکان بۆ وێنە  یەکێتیی  ئورپا و هەروەها لە ناوخوی ئەمریکا ڕووبەڕووبووەتەوە .

سەرپەیڤ