May 23, 2018 21:11 Asia/Tehran
  • بانکە ئالمانیەکان خوازیاری درێژەی ئالووێری دراڤی بوون لەگەڵ ئێران

میدیایەکی ئەڵمانیایی باسی لە داوای شەش بانکی ئەڵمانیایی کرد بۆ دابینی متمانە لە ئاڵووگۆری بازەرگانی لەگەڵ ئێران سەرەڕای بوونی مەترسی بایکۆتی ئەمریکا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی دۆیچە ۆولەی "ئەڵمانیا" ،"پاتریشیا مۆلفی" ، بەڕێوە بەری ناوەندی نێو دەوڵەتی شیاوەتی لە بڕیاری بۆ درێژەی سات و سەودای دراوی لەگەڵ" فۆلکسبانک"کەنای وورتێمبێرگ، فورتسهایم، هایلبروون، کۆنستانس، شوارتزوالد، دۆنا نکار لە چوار چێوەی دابینی ئیعتبار و پارە بەرێکردنەکان هاوپەێوەند بە بەشگە کانی هەناردەکار بۆ ئێران باسی کردووە .

 بەر لەمەیش رۆژنامەی ئابووری : هەندلزبلات"، لە بڕیاری ئەم ناوەندە بۆ درێژەی هاوکاری لەگەڵ بەشگەکانی هەناردەکار بۆ ئێران ڕاپۆرتی دابوو.

 ناوەندی نێو دەوڵەتی شیاوەتی ، ناوەندێکە کە شیاوەتی بانکەکان لە سات و سەودای دراوی و ئیعتباری لیک ئەدات و پشت ڕاستییان دەکاتەوە .

 ئەم بریارە لە حالێکدا گیراوە کە بانکە گەورەکان و نێودەوڵەتییەکان نیگەرانی بایکۆتە قوورسەکانی ئەمریکان . دەوڵەتی ئەمریکا ٨ مای وێڕای ڕاگەیاندنی چوونە دەری لە رێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام، هەرەشەی لە ئێران و شەریکانی بازەرگانی دەرەوەیی ئێران کرد. سەرەڕای ئەم هەڕەشانە، وڵاتانی  ئەوروپایی هاوکات بیر  لە  لێکدانەوەی ڕێگاکانی درێژەی سات وسەودای بازەرگانی و بانکی لەگەڵ ئێران  دا دەکەن .

سەرپەیڤ