May 25, 2018 18:27 Asia/Tehran
  • رەخنەو گازندەی بەرپرسی ئەنجومەنی پەیوەندیە دەرەوەیەکانی ئەمریکا لە هەڵوێستی دەرەوەیی دەوڵەتی ترەمپ

بەرپرسی ئەنجومەنی پەیوەندیە دەرەوەیەکانی ئەمریکا ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی دەرەکی"هەمووان یان هیچ "ی دەوڵەتی ترەمپ.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ڕیچارد هاس سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەمریکا پاش هەڵوەشانی دانیشتنی بەرنامەڕێژی بۆکراوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەگەڵ کیم جونگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور لەپەیامێک لەپەیجەکەی لە توئیتەر نووسی: ئەو دانیشتنە، بێ ئاکام دەما چونکە دەوڵەتی ترەمپ بەشێوازێکی نادروست زێدەڕۆیی کردبوو لەبارەی ئەوەی وا دەگوترا کە کۆریای باکوور ڕەزامەندی لەگەڵیدا دەردەبڕێ.

هاس وتیشی: سیاسەتی دەرەوەیی"هەمووان یان هیچ" لەهەمبەر کۆریای باکوور، ئێران وچین، بەرەوڕووی مەترسیی بێ ئاکام مان یان سەرهەڵدانی کێشەیە.

ترەمپ پاش ئەوەی هەشتی مای چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند، رۆژی پێنج شەممەش دیداری بەرنامەڕێژی بۆکراو لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکووری هەڵوەشاند کە بڕیاربوو و١٢ی ژۆئەن لە سەنگاپور بەڕێوە بچێ.

سەرپەیڤ