حوزه‌یران 18, 2018 20:37 Asia/Tehran
  • ڕەد کرانی بیست گروپی تیرۆریستی لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە

وتەبێژی تاقمی تاڵیبان ، ئیدعا وبانگەشە لەمەڕ بەشداری بیست گروپی تیرۆریستی لە ئەفغانستانی ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری تەسنیم ، زەبیحوڵڵا موجاهید وتی: ئیدعای بەشداری بیست گروپی تیرۆریستی لە ئەفغانستان کە خەریکی شەڕ ؛لەگەڵ  دەوڵەتی ئەم وڵاتەن بە پیلان ودەهۆیەک زیاتر نەزانی. ناوبراو لەمەڕ ئاگر بەسی سێ ڕۆژەی ئەندامانی ئەم گروپە لەگەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە جەژنی ڕەمەزان وتی: لەم ماوەیەدا تەنانەت یەک جۆرە هەڵە لە لایەن تاقمی تاڵیبانەوە ڕاپۆرت نەکراوە  بەڵام ئەندامانی  ئەم تالیبانە لە شەوی ڕابردوو پەلامارەکانی خۆیان لەدژی بنکەو بارەگای هێزەکانی ئەمنیەتی ئەفغان ودەرەکی دەسپێکردەوە چونکە تەنیا شەرت ومەرجی تاڵیبان بۆ ئاگر بەس لەگەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان ، چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لەو وڵاتەیە. دەوڵەتی ئەفغانستان لەسێشەممەی ڕابردوو دوازدەی ژوئەن بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان بۆ ماوەی یەک حەوتە لەگەڵ تاقمی تالیبان ئاگربەسی دامەزراندووە.