حوزه‌یران 21, 2018 04:13 Asia/Tehran
  • ترەمپ بڕیارەکەی ھەڵوەشاندەوە

ترەمپ : هەستم بە ناڕەحەتی کرد کاتێک دیمەنی دابڕانی منداڵانی پەنابەرانم بینی، بەڵام لەگەڵ ئەمەش دا سیاسەتى توندکردنەوەی سنورەکان بە ڕووی پەنابەرانى نایاساییدا هەروەکوو خۆی دەمێنێتەوە .

لە دوای بڵاوبوونەوەی ناڕەزایی لە ئەمریکا داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری نامرۆڤانەی دابڕینی  منداڵانی پەنابەری لە دایک و باوکیان هەڵوەشاندەوە .

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆمارى ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە بڕیارێکی مەرسومێکى واژۆکرد بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتى دابڕینی منداڵانی ئەو  خێزانە پەنابەرانەی کە بە شێوەی نایاسایی گەییشتوونەتە ئەمریکا.

ترەمپ وتوویەتی گوایە هەستی بە ناڕەحەتی کردووە کاتێک دیمەنی جیاکردنەوەى منداڵانی پەنابەرانی دیوە  کە لە دایک و باوکیان دابڕێندراون ، کەعچی لەو لایشەوە پێی داگرتووە کە، بەڵام سیاسەتى توندکردنەوەی سنورەکان بە ڕووی پەنابەرانى نایاساییدا هەر وەکوو خۆی دەمێنێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەى ڕابردوودا  بەشێکى دیاری  گەلی ئەمریکا لەڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنەکانەوە ئەم سیاسەتەى ترەمپیان  دژ بە مافەکانى مرۆڤ و دڵڕەقانە وەسفکرد.

هاوکات پزیشکە پسپۆڕەکان وتوویانە جیاکردنەوەى ئەو منداڵانە لە دایک و باوکیان بووەتە هۆی دروستبوونى نەخۆشی نەفسی لای منداڵەکان.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ھەر لەم ماوەیەدا ٧٢ دادئەستێنی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نامەیەک دا بۆ ( جێف سشێنز)داواکاری گشتیی ئەم وڵاتە، داوایان لێ کرد کۆتایی بێنێ بە  سیاسەتەکانی دژی کۆچبەرانی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان لەژێر ناوی ( بەرگەی سیفر) کە منداڵانی کۆچبەر لە سنوورەکاندا لە بنەماڵەکانیان دائەبڕێت.

ئەو کردەوە نائینسانییەی دەوڵەتی داناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەمەڕ جیا کردنەوەی منداڵانی کوچبەرلە بنەماڵەکانیان  لە ئەمریکا تەنانەت لەگەڵ ڕەخنەوگازەندەی ملانیا ترەمپی هاوژینی ترەمپیش دا بەرەو ڕوو بووەوە.

ڕێژەی وەزاڕەتی ئاسایشتی نێوخۆیی ئەمریکا وای دەرخستووە کە فەرمانبەرانی سنوورپارێزی ئەو وڵاتە لە ماوەی شەش حەوتەی ڕابردوودا نزیکەی  دوو هەزار منداڵیان لە بنەماڵەکانیان دابڕیوەو بە ڕاگرتنیان لە ئۆردوگایەکی جیاو لەنێو ڕکە ئاسنینەکاندا ،بەنیازن  زەخت و گوشار بخەنە سەر باوک ودایکیان .

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە  وێڕای داکۆکی کردن لە سیاسەتی دژی کۆچبەرانی خۆی ڕایگەیاند: ئەمریکا ئوردوگای پەناخوازان نییە و ئەوەی لە وڵاتانی دیکەدا قەوماوە نابێ لە ئەمریکادا بقەومێت.

سەرپەیڤ