ته‌مووز 17, 2018 17:03 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ڕوسیاو ئوروپا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران

نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڤیەنا باسی ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی ئوروپای کرد بۆ دیاری کردنی ڕێ و شوێنێک بە مەبەستی بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران .

بە پێی ڕاپۆرتی ئینتر فەکس " میخائیل ئولیانوف" ڕۆژی سێشەممە وتی: ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ لایەنەکانی ئوروپایی بۆ پاڕاستنی چالاکیەکانی ئابووری کۆمپانیەکان وچالاکانی ئابووری لە بەرانبەر بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا لەدژی ئێرانە . ئینتر فەکس بە گیڕانەوە لە ئولیانوف نوسیی کە ڕوسەکان وئوروپیەکان لەمەڕ داڕشتنی تەگبیری هاوبەش لەم بوارە بە ڕێککەوتن گەیشتوون. ئەنجومەنی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا ڕۆژی دوشەممە بە نۆژەن کردنەوەی یاسا وڕێسای بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکوتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران ڕەزامەندی دەربڕی ولە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ، مەبەست ئەمەیە کە ڕەوتی جێ بەجێ کرانی ئەم یاساو ڕێسایە ، لەحەوتی ئۆتی ٢٠١٨ بەر لە بۆژاندنەوەی یەکەمین هەگبەی بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران ، تۆکمە بکرێت. یاساوڕێسای بەرەنگاربوونەوە ، بە کۆمپانیاکانی لایەنی تیجاری ئێران ئیزن دەدات زیانەکانی سەرچاوەگرتوو لە بایکۆتەکانی واوە سەرزەوینی ئەمریکا قەرەبوو بکاتەوە ولەباتی ئەوانە داوای غەرامەوزیانبایی  بکات.

سەرپەیڤ