ته‌مووز 17, 2018 18:05 Asia/Tehran
  • دیاریکرانی پێش مەرجی تالیبان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

تالیبان، لابردنی ناوی سەرۆکانی خۆی لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان وەک پێش مەرج بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دیاری کرد.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، مەکتەب سیاسیی تالیبان لە قەتەر پاش ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئەو تاقمە، سڕینەوەی ناوی ڕێبەرەکانی لە پێڕستی ڕەش دا کردووە بە مەرجی دەسپێکردنی دانوستانەکان.

تالیبان بەرلەوە ڕایگەیاندبوو تەنیا ئامادەیە لەگەڵ ئەمریکییەکان لەمەڕ ئاشتەوایی لە ئەفغانستان وتووێژ بکاو ئامادە نییە لەگەڵ حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانی ئەو وڵاتە ئاشتی بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە کە تالیبانی ئەفغانستان هەرچەشنە دانوستان لەگەڵ حکومەتی ئەشرەف غەنی و ئەمریکای گرێ داوە بە چوونەدەری داگیرکەران لە ئەفغانستان .

سەرپەیڤ