ته‌مووز 18, 2018 12:38 Asia/Tehran
  • دەست لە کارکشانەوەی بە کۆمەڵی  ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریکا

ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر سیاسیەتی کۆچبەریی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەم وڵاتە، دەستیان لەکار کشایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیون، چوارئەندامی ئەم ئەنجومەنە لە نامەیەک دا  ڕوو لە کریستییەن  نێلسێن  وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی  ئەمریکا دەست لەکارکشانەوەی خۆیان بەو ڕاگەیاند و وتیان   جیاکردنەوەی ئەندامانی بنەماڵەی کۆچبەران نایاسایی و کارێکی  شەرمێون و نەشیاوە.

دەوڵەتی ئەمریکا بەگرتنەبەری سیاسیەتی  بەناو " تەحەمولی سیفر" لەبەرامبەر گەیشتنی کۆچبەرانی نایاسایی ، یەکێک لە ئاشکراترین و ڕوونترین مافەکانی مرۆڤیان بن پێکردووە.

لەچوارچێوەی ئەم سیاسەتە،  نیزیکەی  دووهەزار مناڵ  لە حەوتەکانی ڕابردوو  بە زۆر لە بنەماڵەکانیان  جیا کراونەتەوە و لە ئوردوگای جیاجیا لە سنووری ئەمریکا و مەکسیک لە بەند کراون.

ڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای ئیدانە کردنی  ئەم هەڵوێستەی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەتوندی نیگەرانی سیاسەتێکە کە بە پێی ئەو سیاسەتە منداڵان لەبەر هەڵس و کەوتی  دایک و باوکانیان، تەمێ دەکرێن.

کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێداگرییان کردووە، جیاکردنی  منداڵان لە دایکو باوکیان زەبرێکی قورسی دەروونی لەو منداڵانە دەدات.

ئەمریکا تەنیا وڵاتێکە  کە  دەقی  نێودەوڵەتی داکوکی لە مافی  بنەمایی مناڵانی پەسەند نەکردووە.

 

سەرپەیڤ