ته‌مووز 20, 2018 19:11 Asia/Tehran
  • پێداگریی گەورە سەرۆکی ئاڵمان لە سەر گرنگایەتی پێوەندیی واوەئاتلانتیکی لە گەڵ ئەمریکادا

گەورە سەرۆکی ئاڵمان سەرباری دانپێیاهێنانی بە گرژیی لە پێوەندیەکانی لە گەڵ ئەمریکادا ، پێوەندیی واوە ئاتلانتیکیی لە گەڵ واشنگتۆنی بە گرنگ زانی .

بەپێی نوسینی رۆژنامەی سعودیی شەرقولئەوسەت ، ئانگلا مێرکڵ گەورە سەرۆکی ئاڵمان کە وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەی حەوتەی رابردووی رێکخراوی ناتۆدا لە بروکسێل لە لایەن دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە بە " دیلی روسیا " ناوبرا ، جەختی کردەوە لەسەر پێوەندی واوەئاتلانتیکی لە گەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا .

بە گوێرەی ئەم راپۆرە ، ئانگڵلا مێرکڵ ئەگەرچی ئیدعای کردووە ئاڵمان لە هەرچەشنە وتووێژی نێوان سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و روسیا پێشوازی دەکات ، بەڵام لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە " ئەو دیسپلینین و تەکووزیەی کە ئێمەپێی راهاتبووین ، کەوتووەتە ژێر گوشارێکی جددی " .

لێدوانی گەورە سەرۆکی ئاڵمان لە کاتێک دایە کە شەڕی نرخنامەیی نێوان ئەمریکا و ئوروپا و هەروەها شەڕەقسەی نێوان دوو لایەن بە تایبەت لە بواری تێچووەکانی ناتۆ زیادی کردووە .

سەرپەیڤ