ئاب 11, 2018 07:31 Asia/Tehran
  • رەخنەی رووسیا لە گوشاری زۆرینەی ئەمریکا بۆسەر کۆریای باکوور

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، گوشاری زۆرینەی ئەمریکا بۆسەر کۆریای باکووری بە ڕەوتێکی نابنیاتنەر لێکدایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، گوشارهێنانی زۆرینەی ئەمریکا بۆسەر کۆریای باکوور، وێرانکەرە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت؛ واشنگتۆن خوازیاری پاراستنی زۆرینەی زەخت وگوشار لەسەر پیونگ یانگە هەتا ئەو جێیەی مومکین بێ ، لەڕاستیدا ئەو گوشارە هەتا تۆکمە کرانی پرۆسەی چەکداماڵین بەردەوام دەکا. وەها ڕەوتێکی نابنیاتنەر و نەگونجاو بۆ چارەسەریی پرس وکێشەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا لەگەڵ نەیارەتی تونددا بەرەوڕوو دەبێ.

بەبڕوای دەزگەی دیپلۆماسیی ڕووسیا، کردەکانی ئەمریکا لەدژ هەوڵدان بۆ کەمکرانی کێشە لەگەڵ کۆریای باکوورە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور رۆژی پێنج شەممە بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وشداری دا کە هەوڵی واشنگتۆن بۆ گوشاری زۆرینەی بایکۆتەکان لەدژ کۆریای باکوور دەبێتە هۆی ڕاگرتنی پێشکەوتنی دەسخراو لە چەکداماڵینی ناڤۆکی نیمچە دوورگەی کۆریا .

"کیم جونگ ئون" ڕێبەری کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ١٢ی ژۆئەن لە سەنگاپور سەنەدێکیان مۆرکرد کە بەگوێرەی، پیونگ یانگ بە چەکداماڵینی بەتەواوەتی ناڤۆکیی و ئەمریکاش بەدانی دەستەبەریی ئاسایشی بۆ کۆریای باکوور، ئەرکمەند دەکا .

چەند ڕۆژ پاش ئەوە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرباری دیداری لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور و ئیمزای ڕێککەوتننامە لەگەڵ ناوبراودا، ئابلۆقە ئابوورییەکانی لەدژ پیونگ یانگ بۆماوەی ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە.

سەرپەیڤ