ئاب 13, 2018 18:34 Asia/Tehran
  • لاوروف : ڕوسیا ئامادەی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا سەرەڕای بایکۆتەکانە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند مسکۆ ئامادەی دیدار لەگەڵ هەروڵاتێکە کە سیاسەتەکانی بە ئاشکرا لە دژایەتی لەگەڵ ڕوسیا دایە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما، " سرگئی لاوروف " وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ، ڕۆژی یەکشەممە لە ناوکۆڕی هەواڵنێران ڕایگەیاند مسکۆ ئامادەیە هەتا تەنانەت  لەگەڵ نوێنەرانی وڵات گەلیک کە سیاسەتەکانیان غەیرە دوستانەو دژایەتی لەگەڵ ڕوسیا دا هەیە ، لەوان ئەمریکا ،چاوپێکەوتن بکات. لاوروف وتی: مسکۆ لە ئاستی سەروکانی ڕێکخراوەکانی سیاسەتەکانی دەرەوەیی ، ئامادەیە هەتا وەها پێوەندی گەلیک گەشە پێ بدات ، هەڵبەت ئەگەر لایەنی ئەمریکاییش ئامادە بێت هەتا بە پێی هاوسەنگی بەرژەوەندی ، بەپێی بەرانبەری وبەسەرنج دان بە هەڵوێستەکانی یەکتر ، بجوڵێتەوە. دەوڵەتی ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند ، بەهۆی مەسەلەی ژەهردەخوارد درانی " سرگئی ئاسکریپال" سێخوڕی پێشووری ڕوس کە لە مانگی مارس لە شاری سالزبری بەریتانیا ڕووی دا ، بایکۆتەکان لەدژی ڕوسیا لە ٢٢ی ئۆت دەسەپێنێت.دەوڵەتی بەریتانیا ، مسکۆی بە ڕێکخستنی ئەم هەوڵی کوشتنە تاوانبارکرد بەڵام ڕوسیا ئەم تاوانانەی ڕەت کردووەتەوە وڕایگەیاندووە ئامادەی هاوکاری لەگەڵ بەریتانیایە بۆ دۆزرانەوەی ڕاستیەکان. بەم پێیە ، لەندەن لەدانی شایەت وبەڵگە لەم پێوەندیە و هاوکاری لەگەڵ مسکۆ خۆ دەبوێرێت. پێوەندی ڕۆژئاواو ومسکۆ لە ساڵی ٢٠١٤ لە چوار مێحوەری پەرەی دزەکردنی سەربازی ناتۆ بە تایبەت ئەمریکا نێزیک وتەنانەتیش هاوسنووری ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئوروپا، قەیرانی ئۆکراین ، دەریای باڵتیک ودۆخی سووریا ڕەش وتەماوی بووە. 

سەرپەیڤ