ئاب 15, 2018 13:01 Asia/Tehran
  • دۆلار ئامرازی دانوستانی ئابووریە یاخود نواندنی دەسەڵاتی سیاسی؟

ئەمڕۆکە دەسەڵات و زاڵیەتی دۆڵار لەسەر ئابووریی جیهان بووە بە کۆسپێکی گەورە لەسەر ڕێگای سەربەخۆیی ئابووریی وڵاتان.

لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا لە زۆرێک لە کۆڕ و کۆمەڵە زانستییەکانی هاوپەیوەند بە ئابووری و بازرگانی، باسی دابەزینی ئیعتبار و بایەخی دۆڵار و دانانی دراڤێکی دیکە لەجیاتی ئەو، هاتووەتە ئاراوە. هەندێک ڕایان لەسەر ئەوەیە  کە ئەم دراڤە، ئیدی وەکوو جاران جێی متمانە نییە. مەترسیی پاشەکەوت کردنی سەرمایە بە پێی دۆڵار کە لەسالانی پێشەوە تەشەنەی سەندووە بە هاتنەسەر کاری چل و پێنجەمین سەرۆکی ئەمریکا واتە دۆناڵد ترەمپ و سیاسەتە بازرگانییەکانیشی زیاتر بووەتەوە.

چل و پێنجەمین سەرۆکی ئەمریکا - دۆناڵد ترەمپ

هەروەک دەزانن دۆڵار وەکوو دراڤێکی نێودەوڵەتی بۆ ساڵانێکی زۆرە کە دەسەڵاتداری بازرگانی نێودەوڵەتییە، بە چەشنێک کە ئەتوانین بڵێین، هەموو دانووستانە بازرگانییەکانی جیهان هەتا پێش هاتنەئارای یۆرۆ یاخود بە بایەخ گەیشتنی پارەگەلێکی وەکوو یوئان، هەر بە دۆڵار  بەڕێوە دەچوو.

دۆڵار لە دەیەکانی ڕابردوودا سەرباری دەسەڵاتی ئابووری، لە گۆڕەپانی سیاسەتیشدا بە هۆی داواکاری زۆری ببوو بە ئامرازێکی کارائامە بۆ سیاسەتی دەرەکیی ئەمریکا.

دەسەڵاتخوازیی ئەمریکا و کەڵك وەرگرتنی نابەجێی ئەو وڵاتە لە بەڕێوەبردنی دانووستانە جیهانییەکان بە پێی دۆڵار لە پێناو داسەپاندنی بایکۆت و خستنەژێر گوشاری وڵاتانی دیکە، بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە حکوومەتەکان، سیاسەتی وەلانانی دۆڵار لە دانووستانە نەوتی و بازرگانییەکانی خۆیان پێ و شوێن بگرن.

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی ئابووری لە تورکیا :

بە سەرەنجدان بە پێویستیی پێودانگی هەڵسەنگاندن لە دانووستانە ئابوورییەکانی ئاستی جیهان، پێدەچێت، بوونی دراڤێکی نوێی جیهانی پێویستە. دراڤێکی بەهێز کە پارەی نیشتمانیی هیچ وڵاتێک نەبێت و بتوانێ بە سڕینەوەی دەوری دۆڵار، لە جیاتی ئەو، لە دانووستانە ئابووری و بازرگانییەکاندا، دەکاربهێنرێت.

 

 

 

 

سەرپەیڤ