ئاب 16, 2018 10:08 Asia/Tehran
  • داخوازیی دیموکراتەکان بۆ گەڕاندنەوەی منداڵانی کۆچبەر بۆ باوەشی خێزانەکانیان

تاقمێک لە سێناتۆرە دیموکراتەکانی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوایان کرد، خێرا زیاتر لە پێنج سەت منداڵی کۆچبەر بگەڕێندرێنەوە نێو بنەماڵەکانیان.

بەپێی ڕاپۆری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی گۆڤاری هیل، حەڤدە دیموکراتی ئەندامی سێنا(ئەنجومەنی پیران) لە نامەیەک بۆ کریستیەن نیلسێن وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، جەختیان کرد، ٥٣٩منداڵی کۆچبەر بنێردرێنەوە لای بنەماڵەیان.

ئەو سێناتۆرانە ڕایانگەیاند، هەر ڕۆژ کە حکومەتی ئەمریکا لە گەڕاندنەوەی منداڵانی کۆچبەر بۆنێو بنەماڵەکانیان بێ ئاکام دەبێ، خەساری زیاتر لەوان و لە بنەماڵەکەیان دەکەوێ.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەسەپاندنی سیاسەتی دژە کۆچبەریی نوێ ناسراو بە "بەرگەی سفر" هەزاران منداڵی کۆچبەرانی بێ پێناسەیان لەسنووری مەکسیک لە خێزانەکانیان جیا کردۆتەوە. پاش ئەو سیاسەتە، زیاتر لە دوو هەزار منداڵ لە دایک و باوکیان جیاکراونەتەوە.

حکومەتی ترەمپ لەکاتی هاتنەسەر دەور لەئەمریکا، سیاسەتێکی دژواری لەمەڕ کۆچبەران و پرسی کۆچ کردن جێ بەجێ کردووە. ئەو سیاسەتە لەگەڵ ناڕەزایەتیی ناوخۆیی و دەرەوەیی بەرەوڕوو بووە.

سەرپەیڤ