ئاب 17, 2018 16:04 Asia/Tehran
  • وەزیری دادی ئەمریکا فەرمانی وەدەرنانی دەستبەجێی کۆچبەرانی دەرکرد

وەزیری دادی ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتەکانی دژی کۆچبەرانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، بە دەرکردنی فەرمانێک، داوای خێراکردنەوەی ڕەوتی وەدەرنانی کۆچبەران لە وڵاتەکەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، فەرمانەکەی جف سێشێنز وەزیری دادی ئەمریکا ڕوو لە دادگاکانی کۆچبەران دەرکراوەو لەگەڵ ئەوەش دا بەرەوڕووی ڕەخنەی توندوتیژ بووەتەوە.

بە پێی ئەم فەرمانە، ھەرێمی دەستەڵاتی دادوەرانی تایبەت بە کۆچبەران بەرتەسک کراوەتەوەو داوایان لێ کراوە ھەتا خۆیان لە درێژکردنەوەی ماوەی تاوتوێ کردنی دۆسیەی کۆچبەران ببوێرن.

ستیفان کانک لە پارێزەرانی کۆچبەران فەرمانە تازەکەی وەزیری دادی ئەمریکای بە گرفت سازکەر زانیوە.

دادگەکانی کۆچبەری لەژێر چاودێریی وەزارەتی دادی ئەمریکادا نین و تەنیا داواکاری گشتی بۆی ھەیە لە کاروبارەکانیاندا خۆی تێ گەیەنێت، کەچی جف سێشێنز وەزیری دادی ئەمریکا  بەردەوام خۆی لە کاروباری ئەو دادگایانەدا ھەڵدەقورتێنێ و ئەم کارەشی لە چاو وەزیرانی دادی پێشووی ئەم وڵاتە دیاردەیەکی نائاسایی دێتە ئەژمار.

دەوڵەتی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای لە بەرگرتنی سیاسەتی «بەرگەی سیفر» بە نیازی وەدەرنانی کۆچبەران و یان پێشگرتن بە لێشاوی لێژبوونەوەیان بەرەو ئەمریکایە.

 

 

 

سەرپەیڤ