ئاب 20, 2018 14:10 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی نوێ سەبارەت بە جەنایەتەکانی سوپای میانمار دژ بە موسڵمانانی میانمار؛ ٢٤ هەزار کوژراو و ١٧ هەزار دەسدرێژیی جنسی

ئەنجامی دوایین لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی پەردەی هەڵداوە لە سەر ڕەهەندی نوێی قەڵاچۆ کرانی موسڵمانان لە میانمار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ ئاژانسی گەشەی نێودەوڵەتیی ئونتاریۆ" Ontario International Development Agency ڕۆژی یەکشەممە لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند زیاتر لە ٢٤ هەزارموسڵمانی ڕووهینگیایی لە ئاگوستی ٢٠١٧ـەوە بە دەستی هێزە سەربازییەکانی میانمار کوژراون.

بە پێی ئەو راپۆرتە زیاتر لە سەد و چواردە هەزار موسڵمانی ڕووهینگیاییش  بە دەستی هێزە سەربازییەکانی میانمار وەبەر کوشتن و  لێدان کەوتوون و چەن هەزار کەسیش ئاوریان تێ بەردراوە.

لەم راپۆرتەدا هەروەها جەخت کراوە؛ هێزە سەربازییەکانی میانمار دەسدرێژییان کردۆتە سەر ١٧ هەزار و ٧١٨ ژن و کچی ڕووهینگیایی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزە سەربازییەکانی میانمار ١١٥ هەزار ماڵی موسڵمانانی ڕووهینگیاییشیان ئاور تێ بەرداوە و ١١٣ هەزار ماڵیشیان کاول کردووە.

ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەمدواییەی رایگەیاند سوپای میانمار لە دووی پاکتاو کردنەوەی نەتەوەیی (ژینوساید) لەم وڵاتەدایە.

خولی نوێی جەنایەتەکانی سوپا و بوداییە توندڕەوەکانی میانمار دژ بە موسڵمانانی ڕووهینگیایی لە ئەیالەتی ڕاخین، ڕۆژاوای ئەم وڵاتە لە ٢٥ی ئاگوستی ٢٠١٧ دەست پێبۆتەوە.

پارێزگای ڕاخین لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە بۆتە گۆرەپانی پەلامارەکانی سوپای میانمار و بوداییە توندڕەوەکانی دژ بە موسڵمانانی ڕووهینگیا.

سەرپەیڤ