ئاب 29, 2018 11:33 Asia/Tehran
  • ترەمپ: چین ئیمێلەکانی کلینتۆنی هەک کردووە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تویتەرەکەیدا نووسی کە چین سێروری ئیمێلە شەخسیییەکانی "هیلاری کلینتۆن"ی خەنیمی لە ململانێی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ی هەک کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵێک سەبارەت بەوەی کە هەک کرانی ئیمێلەکانی "هیلاری کلینتۆن" لە لایەک کۆمپانیایەکەوە ئەنجام دراوە، لە پەیامێکی تویتەریدا ئەو مەسەلەی دایە بەر گاڵتە و نووسی: ئایا ئەوانە دڵنیان کە ئەوە ڕووسیا نەبووە. چەندە دڵنیا بین لەوەی کە ئف بی ئای و وەزارەتی داد لەم بارەوە ڕاستەکەی دەڵێن؟ ئەوە مەسەلەیەکی زۆر گەورەیە. زانیارییەکانی تەواو نهێنی بووە.

ماڵپەڕی راگەیاندنی "دەیلی کالێر" شەوی چوارشەممە لەقاوی دا کە هەک کرانی ئیمێلەکانی کلینتیۆن لە لایەن کۆمپانیایەکی سەر بە دەوڵەتی چین ئەنجام دراوە کە لە شاری واشینگتۆندایە.

ترەمپ لە تویتەکەی دیکەدا داوای لە ئف بی ئای و وەزارەتی داد کرد پاش ئەو هەڵە گەورانەی پێشوویان ئێستا ئیتر هەنگاوێکی باشتر هەڵگرن لەبەر ئەوەی کە هەموو پلە و پێگەیان بۆ هەمیشە لە کیس دەچێ.

سەرپەیڤ