گواستنەوەی سیستەمی مووشەکیی "ئەسکەندەر-ئێم"ی ڕووسیا بۆ قرقیزستان
ئهیلوول 19, 2018 19:17 Asia/Tehran
سیستەمی مووشەکیی دژەئاسمانیی ڕووسیا ناسراو بە "ئەسکەندەر-ئێم" یەکەمجار بەمەبەستی کەڵک وەرگرتن لە مانۆڤڕی هاوبەشی وڵاتانی هاوبەرژەوەند گەیشتە قرقیزستان.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ناوەندی ڕۆژنامەوانیی سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، سیستەمی مووشەکیی دژە ئاسمانیی"ئەسکەندەر-ئێم" لە مانۆڕی هاوبەشی دژە تیرۆریستیی وڵاتانی ڕێکخراوی هاوبەرژەوەند، کەڵکی لێ وەردەگیردرێ.
"ئەسکەندەر-ئێم" سیستەمی سەربازی تاکتیکی دژە ئاسمانی ودژە مووشەکییەو توانای بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەکان، کۆپتەرەکان، سیستەمی مووشەکی و تۆپخانەیی دوژمنی لە مەودای٥٠٠کیلۆمتردا هەیە.
ئەومانۆڕە لە٢٣ی سیپتەمبەری ئەمساڵ بەئامادەبوونی هێزە سەربازییەکانی حەوت وڵات لەوان ئەرمەنستان، بلاڕووس، قەزاقستان، ڕووسیا، تاجیکستان، ئۆزبەکستان و قرقیزستان لەلێوارەکانی دەریاچەی "ئیسیک کول" بەڕێوە دەچێ.