ئه‌یلوول 20, 2018 16:30 Asia/Tehran
  • وەزیرانی دەرەوەی ئێران وتورکیا بە تەلەفونی وتووێژیان کرد

وەزیرانی دەرەوەی ئێران وتورکیا لە مەڕ وردیاتی ڕێککەوتنی " ئەدلیب" لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ، بە تەلەفون وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسی میدیایی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە،لەپێوەندی تەلەفونیی ڕۆژی سێشەممە"مەولود چاووش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا"لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران، دولایەن لەمەڕ وردیاتی " ڕێککەوتنی ئەدلیب" کە دوابەدوای وتووێژەکان لە ئانکارا ، تاران وسوچی مسۆگەر کرا، وتووێژیان کردوبیروڕایان گوڕییەوە. وەزیرانی دەرەوەی ئێڕان وتورکیا هەروەها لە سەر ئەوە کۆک بوون ھەتا وردیاتی ڕیککەوتنی کۆبوونەوەکەی سێ لایەنی وەزیرانی دەرەوەی ئیران ، ڕوسیا وتورکیا لە نیویورک پێ وشوێن بگرن. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دوشەممە دوای گەیشتنی بە شاری سوچی ، لەڕۆژئاوای ڕوسیا لەگەڵ ڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەم ولآتە دیدارو لەبارەی پێوەندیی دوولایەنە وگرینگترین مەسەلە  وگوڕانکاریەکانی ناوچەکە لەوان قەیران لە ئەدلیبی سووریا وتووێژی کرد. لە پرێس کۆنفرانسی دوای دیداری " ئەردۆغان" وپوتین" دوولایەن لە سەر ڕێککەوتنی ڕوسیا وتورکیا سەبارەت بە هەڵپەساردنی هەڵمەتی سەربازی لە ئەدلیبی سووریا و بەدی هێنانی ناوچەیەکی ناسەربازی لەم پارێزگایە ، پیداگرییان کرد. پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا و لە دراوسێیەتی تورکیا دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریایە کە ئامادەی ئاشتی لەگەڵ دەمیشق نەبوون. سوپای سووریا بەنیازی ئامادەکردنی هێزەکانییەتی بۆ هەڵمەتی دژە تیرۆریستی لەئەدلیب ، لەباکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ