ئه‌یلوول 20, 2018 18:45 Asia/Tehran
  •  پومپێئۆ : جان کەری بۆ لاواز بوونی تڕەمپ هەوڵ ئەدات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە وێڕای ڕەخنە لە وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەو وڵاتە وتی : جان کەری وێڕای پڕۆپاگەندەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران ، بە شێوەی چالاکانە بۆ لاواز کردنی دەوڵەتی تڕەمپ هەوڵ ئەدات .

مایک پۆمپێئو وەزیری  دەرەوەی ئەمریکا شەوی پێنجشەمە لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی  فاکس نیوز  وتی : وا دێتە بەرچاو کە کەری ناتوانێ  خۆی لادات و چالاکانە هەوڵ ئەدات  لە  ڕێگای  دیدار لە گەڵ کاربەدەستانی ئێرانی  پێگەی  دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و دەوڵەتەکەی بخەوشێنێ . پومپێئو وتیشی : جان کەری ، وێندی شێرمەن  جێگری  پێشووی کاروباری سیاسی  وەزارەتی دەرەوە و ئێڕنێست مونیز   وەزیری وزەی  پێشوو  هەوڵ ئەدەن  شتێک کەتڕەمپ هەوڵ ئەدات دەستی پێی بگات  خەوشدار بکەن .   پۆمپێئو  بەرلەوەش  ڕۆژی هەینی  لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  ڕەخنەی  لە کردەوەی کەری گرت و ئەوەی  بە بێ شەرمی زانی . وتەبێژی   کەری  لە کاردانەوە  بە ئەو وتانە  وتی :  هیچ شتێکی  سەیر  لە دیداری  دیپلوماتە پێشووەکانی لە گەڵ هاوتایانی  دەرەوەیی نیە  چ بگات بەوەی کە بێ شەرمانە  یان ناشیاو بێت . شتێک کە بێ شەرمانە و سەیرە   ئەوەیە  کە تریبونی وەزارەتی  دەرەوە بۆ نومایشە سیاسیەکان بدزرێت . 

تڕەمپ ، وەزیری دەرەوەی  پێشووی ئەمریکای تاوانبار  کرد  کە دیدارگەڵێکی نایاسایی لە گەڵ بیانییەکان بەڕێوە بردووە .  بارگرژی و بوختان کردن و تۆمەت لێدان لە نێوان کۆماریخوازان و دیموکراتەکانی ئەمریکا  لە سەرووبەندی   هەڵبژاردنەکانی  نێوان دورەیی  ئەو وڵاتە   لە مانگی نوامبر  پەرەی سەندووە. .

 

سەرپەیڤ