زۆربەی ئەمریکیەکان لە کردەوەی تڕەمپ ناڕازین
ئاکامی تازەترین ڕاوەرگرتنەکان لە ئەمریکا نیشان ئەدات کە 58 لە سەدی ئەمریکیەکان ناڕازین لە کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی سی ئێن ئێن ، ئاکامی ڕاوەرگرتنە نوێیەکانی ئەو کاناڵە هەواڵیە نیشان ئەدات کە تەنیا 36 لە سەدی بەشدار بووان وتوویانە کە لە کردەوەی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕازین . سی ئێن ئێن ئەو ڕاوەرگرتنەی شەش تا نوهەمی سێپتامبری 2018 ئەنجام داوە . لەو ڕاوەرگرتنەدا ڕادەی ناڕەزایی ژنان لە کردەوەی تڕەمپ زۆرتر بووە، بە جۆرێک کە 65 لە سەدی ژنانی بەشدار بوو لەو ڕاپۆڕتەدا ڕایانگەیاندووە کە لە کردەوەی تڕەمپ ناڕازین و تەنیا 29 لە سەدیان سەبارەت بە کردەوەی تڕەمپ ڕای ئەرێنیان ھەبووە . کاناڵی تەلەفیززونی سی ئێن ئێن ڕاپۆڕتی دا ناڕەزایی لە کردەوەی تڕەمپ کاریگەریەکی بەرچاوی دەبێ لە سەر ئاکامی هەڵبژرادنەکانی نێواندەورەیی . هەڵبژاردنەکانی نێواندەورەیی لە ئەمریکا 6 نوامبری 2018 بەڕێوە دەچێ . لەو هەڵبژاردنانە 435 کورسی پارلەمانی نوێنەران و یەک لە سێی کورسیەکانی سەنای ئەمریکا دەخرێتە بەر دەنگدان .