ئه‌یلوول 21, 2018 14:04 Asia/Tehran
  • هەنگاوە بایکۆتیە نوێ کانی ئەمریکا دژبە ڕووسیاو چین

ئەمریکا بەئاراستەی ئامانجە ڕامیاریە دەرەکیەکانی خۆی زیاترین مێژینەی هەیە لە داسەپاندنی هەموو چەشنە بایکۆتێک بەسەر وڵاتانی دیکەدا. دەوڵەتی ئەمریکا بڕوای وایە کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی سەبارەت بە وڵاتانی دیکە، وەبن گوشارنان بەتایبەت داسەپاندنی بایکۆت بەئاراستەی دەسەڵاتی نیوەنەرم" ئامرازێکی کاریگەرو کارامەیە. ئەمریکا شەڕی ئابووری لەچوارچێوی داسەپاندنی بایکۆتی جۆربەجۆری دراڤی، بازرگانی و ئابووری دژبە دوژمنان و خەنیمانی خۆی بەکار دێنێ.

ستراتژیی بایکۆت کردن لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی دۆناڵد ترەمپ"یش بە توندی و خێراییەکی زیاترەوە بەتایبەت دژ بە خەنیمان و دوژمنای واشینگتۆن درێژە پێدراوە.

لەم ئاراستەیەدا چەن کاژێر پاش ئەوەی ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی لە بواری یاسای بایکۆتیی "کاتسا" دژ بە ڕووسیا خستە ئەستۆی وەزارەتخانەکانی دەرەوە و خەزانەداری، وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا رایگەیاند کە "ئیدارەی گەشەپێدانی کەرەستەی جەنگیی سوپای چین" Equipment Development Department  سەر بە وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتەی لەبەر کڕینی فڕۆکەی جەنگیی سۆخۆی Su-35 و سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S-400 لە ڕووسیا بایکۆت کرد. وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا هەروەها بانگەشەی کرد ئەم ناوەندە سەربازییەی چین بە کڕینی ١٠ فڕۆکەی جەنگیی سۆخۆی Su-35  و سیستەمی بەرگریی مووشەکیی S-400 لە ڕووسیا ، بایکۆتە دژە ڕووسییەکانی ئەمریکای بنپێ کردووە.

ئەوە  یەکەم جارە کە دەوڵەتی ترەمپ لە چوارچێوی یاسای کاتسا وڵاتێکی سێهەم لەبەر کڕینی چەک و کەرەستەی جەنگی بایکۆت دەکات. کاتسا یان "یاسای بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی ئەمریکا لە ڕێگای بایکۆتەوە" ساڵی ٢٠١٧ بە مەبەستی وەبن گوشار نانی ڕووسیا، ئێران و کۆریای باکوور لە ڕێگای بایکۆتی سیاسی و ئابوورییەوە پەسەن کرا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگەشە دەکات کاتسا، ڕوسیا لەبەر "پەلاماردانی ئوکرایین، پەیوەست کردنی کریما بە خاکی خۆی، دزە و پەلاماری سایبێری، دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی ئەمریکا و زۆر کردەوەی تێکدەرانەی دیکە، بایکۆت دەکات.

بە وتەی هێدێر نائۆرت" Heather Nauert وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، بایکۆتەکانی کاتسا بە مەبەستی لاواز کردنی توانای بەرەڤانیی وڵاتێکی تایبەت دانەڕێژراوە و ئامانجی ئەو بایکۆتانە وەبن گوشار نانی ڕووسیا لەبەر کردەوە و ئاکاری تێکدەرانەیەتی. ئامانجی یەکجاریی ئەو بایکۆتانە ڕووسیایە و بایکۆت دژ بەو ناوەندە چینییە تەنیا هەر مەبەستی مۆسکۆیە و نە پکەن یان سوپای چین.

نائۆرت هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی بایکۆت کرانی چین وتیشی کە بە پێی کاتسا" CAATSA ، ٣٣ کەسایەتی و ناوەندی دیکەی هاوپیوەند بە سوپا و دازم و دەزگەی هەواڵگریی ڕووسیایش ناویان چۆتە نیو پێڕستی ڕەشی بایکۆتەکانەوە.

ئەمریکا پێشتریش ٣٩ کەسایەتی و کۆمپانیای ڕووسی بایکۆت کردبوو. ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە داسەپاندنی بایکۆت بە سەر ڕووسیای لە چوارچێوی "یاسای ماگنیتسکی" دەست پێ کردووە.

واشینگتۆن ساڵی ٢٠١٤یش بە هێنانەئارای ئەوەی کە ڕووسیا دەستی هەبووە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئوکرایین و یارمەتیی نەیارانی دەوڵەتی ئەم وڵاتەی داوە و هەروەها کریمای پەیوەست کردووە بە خاکی خۆی، کۆمەڵە بایکۆتێکی ئابووری  و دراوی دژ بە ڕووسیا دیار کردووە کە کاردانەوەی بەرامبەری مۆسکۆی بە دواوە بووە.

پاش بانگەشەی دەستێدابوونی مۆسکۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠١٦ی ئەمریکا، کێشە و ناکۆکیی نیوان مۆسکۆ و واشینگتۆن پەرەی سەند و بووە هۆی پەسەن کرانی یاسای بایکۆتیی کاتسا دژ بە ڕووسیا.

بە وتەی "ماریا زاخارۆڤا"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا،  کۆشکی سپی دژ بە ڕووسیا، ئێران و کۆریای باکوور بایکۆتی داسەپاندووە، لەبەر ئەوەی کە باش دەزانێ چەندە سەرچاوە دراوییەکانی کەمە بۆ دابین کردنی گەشەی داهاتوی ئەمریکا و چەندە بۆی دژوارە خۆی دوور بخاتەوە لەو قەیرانانەی کە ئیستا بەرۆکی جیهانی گرتۆتەوە.

بایکۆتەکانی ئەمریکا بە بیانووی جۆربەجۆری سیاسی، بازرگانی، ئاسایشی و تەنانەت مافی مرۆڤ دژ بە وڵاتانی دیکە بەتایبەت وڵاتانی خەنیم یان دوژمن بەتایبەت ڕووسیا و چین دادەسەپێت، وێڕای ئەوەش بە بێ لەبەرچاو گرتنی هۆکارە دیار و ئاشکراکانی، ئەمریکا ئیستاکە ڕووسیا و چین لە چوارچێوی بەڵگەی ستراتژیی ئاسایشی نیشتمانی ٢٠١٧ بە گەورەترین هەڕەشەی سەربازی و ئاسایشی دێنێتە ئەژمار و ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی بە هەر بڕ و بیانوویەک بووە مۆسکۆ و پکەن بخاتە بن گوشارەوە و لاواز و بێ دەسەڵاتیان بکات.

 

سەرپەیڤ