55 جار تەقەکردن و دەسرێژ لە گەڕەکە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا
55 وێنەی تەقەکردن و دەسرێژ لەڕۆژی دووشەم لە ئیالەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا 19 کوژراوو 33 برینداری لێکەوتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ناوەندی تۆمار کردنی توند و تیژیەکانی چەکدارانە لە ئەمریکا زۆربەی ئەو تەقە لێکردنگەلە لە ئیالەتەکانی تنسی ، میشیگان ، تەگزاس ، فلوریدا و مینە سووتا ڕووی داوە .بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە لە 48 کاژێری ڕابردوو 195 تەقەلێکردن لە شارەکان و ئیالەتە جۆراوجورەکانی ئەمریکا ڕاپۆڕت دراوە کە لە ئاکامیاندا 74 کەس کوژراون و 127 کەسیش بریندار بوونە . لە سەرەتای ساڵی 2018 تا ئێستا زیاتر لە 42 هەزار تەقەلێکردن لە ئیالەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا تومار کراوە کە ئەو تەقەلێکردنگەلە زیاتر لە 10 هەزار و 600 کوژراو و 20 هەزار و 700 برینداری لێکەوتووەتەوە . ساڵانە هەزاران کەس بە هۆی تەقەی چەکی گەرم لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا کوژران یان بریندار دەبن . سەرەڕای ئەوە ، کنەی لابی هێمەندی چەک لە دەوڵەت و کونگرەی ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی کە تا هەر جۆرە داخوازی شاروومەندانی ئەمریکایی بۆ دانانی یاساگەلی توند سەبارەت بە ڕاگرتن و هەڵگرتنەوەی چەک لەو وڵاتە بێ ئاکام بمێنێ .