تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 16:33 Asia/Tehran
  • داواکاری یەکیەتی ئوروپا لە ئەمریکا بۆ پێبەندبوونیی بە پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوان بڕ

یەکیەتی ئوروپا لەسەر پێویستی پێبەندبوونی ئەمریکا وڕووسیا بە پەیمانی هێزەناڤۆکیەکانی نێوان بڕ پیداگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، یەکیەتی ئوروپا لە بەیان نامەیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی کردەوە، لە ئەمریکا داوای کرد بە شوێنهاتەکانی چوونەدەر لە پەیمانی هێزەکانی ناڤۆکی نێوان بڕ بۆ ئەمنیەتی ئەم وڵاتە ،تەناهی و ئەمنیەتی هاوپەیمانەکانی وئەمنیەتی هەموو جیهان ، سەرنج بدات. لە درێژەی بەیان نامەی یەکیەتی ئوروپا دا هاتووە، ئەمریکا وفیدراسیۆنی ڕوسیا دەبێ هەروەکوو جاران بۆ پاڕاستنی پەیمانی هێزەکانی ناڤۆکی نێوان بڕ ودڵنیابوون لە جێ بەجێ کرانی تۆکمە وتەواو وجیی تاقیکاریی ڕاستەقینەی کە بۆ پاڕاستنی ئەمنیەتی ئوروپا وجیهان زەروری وپێویستە ، درێژە بدەن بە وتووێژە سازەندەکان. لە کۆتایی ئەم بەیان نامەیەدا پیداگری کراوە کە جیهان پێویستی نیە  بە  پێشبڕکییەکی چەکەمەنی نوێی کە بە قازانجی هیچ کەس نیەو بەپێچەوانە دەبێتە هۆی ڕودانی ناپاوەجیی زۆرتر . دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە درێژەی ڕێکاری کەمتەرخەمی بە بەرپرسایەتیەکانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند ، ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە پەیمانی ناڤۆکی نێوان بڕ ، لەحەوتەی داهاتوو ئامادە دەبێت. پەیمانی دوولایەنەی بەناو " هێزەکانی ناڤۆکی نێوان بڕ" لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن سەرۆکانی ئەوکاتی ئەمریکا وسۆڤیەتی پێشوو "شورەوی" مۆرکرا ویەکێ لە کردەوە گرینگەکان لە سڕینەوەی ئاڵوزیەکان لە سەردەمی شەڕی سارد بوو. 

سەرپەیڤ