تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 21:14 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی دژە ڕژێمی سەعوودی لە نیۆیۆرک

خەڵک وچالاکانی مەدەنی لە نیویورک ، لە مەحکووم کرانی جەنایەتی ڕژێمی سەعوودی لە یەمەن وتیرۆری نارازیان ، لەبەردەم کۆنسۆلخانەی ئەم ڕژێمە کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، بەشداربووان لەم کۆبوونەوە ناڕازیانەیەدا ، پلاکارگەلٍێکتان هەلگرتبوو کە تیاندا درێژەی شەڕنانەوەی رژێمی سەعودی وهاوپەیمانەکانیان لەدژی نەتەوەی یەمەن ، مەحکوم کرابوو. سارا فلاندرز چالاکی مەدەنی ئەمریکایی لەم کۆبوونەوەیەدا وتی: ڕژێمی تاوانکاریی سەعودی بەبێ پشتیوانی دیپلۆماتیک ،سیاسی وچەکەمەنی ئەمریکا، تەنانەت یەک کاژێریش ناتوانێ دەوام بهێنێت. لەگەڵ ڕوون کرانی بوعد وڕەهەندی تاوانەکانی ڕژێمی سەعودی لە کوژرانی جەماڵ خاشوقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری ئەم رژێمە ، بیروڕای گشتیی جیهانی فرەتر لە جاران سەرنجیان لە تاوانە بەربڵاوەکانی ئالی سەعود بەتایبەت قەڵاچووی کەسانی سیڤێل\ی یەمەنی بووە. کاربەدەستانی عەرەبستان ڕۆژی شەممە دوای هەژدە ڕۆژ دانیان دانا بەوەدا کە خاشوقچی لە کۆنسۆلخانەی ئەم وڵاتە لە تورکیا کوژراوە. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا وئیمارات لە مارسی ٢٠١٥ لە دەسدرێژی سەربازی بۆسەریەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە بووە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزارکەسی سیڤێل ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی ملیۆنان یەمەنی.