تشرینی دووه‌م 12, 2018 11:04 Asia/Tehran
  • ١٦ی نۆڤمبەر، دەسپێکی گەڕانەوەی موسڵمانانی رۆهینگیایی بۆ میانمار

بەرپرسێکی پلەبەرزی میانمار رۆژی پێنج شەممە (١٦ی نۆڤمبەر) ی وەک کاتی دەسپێبوونی ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارە رۆهینگیاییەکان بۆ ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتدپرێس، "وین میات" وەزیری کاروباری ئاسودەیی، یارمەتیدان و سازانی میانمار رۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: رەوتی گەڕانەوەی ئاوارە رۆهینگیاییەکان کە لەچەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن دوولاوە ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو، لە رۆژی پێنج شەممەوە دەس پێ دەکرێ.

بەقسەی ئەو بەرپرسە میانماریە، یەکەم تاقمی ئاوارە رۆهینگیاییەکان کە ٢٢٥١ کەس لەخۆ دەگرێ، لە نێوەڕاستی مانگی نۆڤمبەر و ١٥٠کەسیش بەشێوەی ڕۆژانە دەگەڕێندرێنەوە میانمار.

ئەوە لە کاتێکدایە کە چەندین گرووپ و لایەنی بەرەڤانیکەری مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە، جارێ بارودۆخ بۆ گەڕانەوەی ئاوارە رۆهینگیاییەکان بۆ میانمار هێمن نییە.

لە ٢٥ی ئاگۆستی٢٠١٧ـەوە لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای میانمار و بوداییە توندڕەوەکان بۆسەر موسڵمانانی ڕۆهینگیایی لە پارێزگای ڕاخین هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای میانمار، زیاتر لە شەش هەزار موسڵمانی ڕۆهینگیایی کوژراون، هەشت هەزار کەس بریندار بوون و نزیک بە یەک ملوێن کەسیش ڕوویان کردۆتە بەنگلادش.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، سوپای میانماری، وەک خرابترین هێزی سەربازیی جیهان و ئەنجامدەری پاکتاوکردنی ڕەگەزیی کەمینەی موسڵمانی ڕۆهینگیایی میانمار ناساندووە.

سەرپەیڤ