یەکیەتی ئوڕوپا : رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران جێگرەوەی نیە
کۆمیسەری دادڤانیی یەکیەتی ئوروپا گوتی : هیچ جێگرەوەیەکی جێی بایەخ بۆ رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران نیە .
بەپێی راپۆرتی سپۆتنیک ، ڤێرا جووروڤا کۆمیسەری دادڤانی بەکاربەران و یەکسانیی رەگەزیی یەکیەتی ئوروپا ، رۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی دەورەیی پەرلەمانی ئوروپادا گوتی پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکیی لە بابەتە گرنگەکانە بۆ پاراستنی ئاسایشی جیهان .
ئەم کاربەدەستە ئوروپیە وتیشی : ئەم دامەزراوە ئوروپیە ، بایکۆتەکانی واوەسەرزەوینیی ئەمریکا کە دوای چوونەدەری ئەم وڵاتە لە بەرجام دانران ، بەفەرمی ناناسێ .
جوورۆڤا جەختی کردەوە ، یەکیەتی ئوروپا ناتوانێ قەبوڵ بکات ئەمریکا لە بارەی بازرگانیی رەوای یەکیەتی ئوروپا لە گەڵ وڵاتێکی دیکە بڕیار بدات .
کۆمیسەری دادڤانیی یەکیەتی ئوروپا جەختی کردەوە ، هەنگاوە درێژەدارەکان بە رێبەرایەتی فەڕەنسە ، ئاڵمان و بەریتانیا بە ئامانجی بەردەوامیی بەتەواەوتیی و کاریگەریی ناڤۆکیی لە هەموو رەهەندەکانیدا و بە گوێرەی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش ئەنجام دەبن .