تشرینی دووه‌م 17, 2018 08:22 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران لە چاوپێکەوتنی گوترێشدا : کۆمەڵی جیهانیی دەبێ لە بەرامبەر هەنگاوە لاساریەکانی ئەمریکادا ڕاوەستێ

نێونەری کوماری ئیسلامیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکاندا رۆژی هەینی لە دیداری ماڵاوایی خۆی لە گەڵ ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی ئەم رێکخراوەیە جەختی کردەوە کۆمەڵگەی جیهانی دەبێ لە بەرامبەر هەنگاوی لاسارانە و واوە یاسایی ئەمریکادا ڕاوەستێ .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، غولامعەلی خوشڕوو لەم چاوپێکەوتنەدا بە شیکردنەوەی چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام و هەڕەشەی وڵاتانی ئەندام لە هاریکاری لە گەڵ ئێران ، گوتی : لە مێژووی رێکخراوی نەتەوەکاندا پێشینەی نەبووە ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسیاش ئەندامانی دیکەی رێکخراوی نەتەوەکان بە هۆی پێبەندبوون بە  بڕیارنامەکانی ئەنجوونەکە سزا بدات .

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان لە گوترێشی ویست لە حاند لە یاسا دەرچوون و داسەپاندنی بایکۆت دژی ئێران هەڵوێست بگرێ .

خوشڕوو هەروەها پەلامارەکانی هاوپیەمانیی دەسدرێژکاری سعودی لە یەمەنی بە کارەساتبار زانی و خوازیاری کۆتایی هێنان بەم شەڕە ماڵوێرانکەرە و دەسپێکی ئاشتەوایی سیاسیی نێوان لایەنە یەمەنیەکان بوو .

گوترێشیش لەم دیدارەدا لەسەر پێویستیی چەند لایەنە خوازیی لە بەرامبەر کێشە جیهانیەکاندا جەختی کردەوە و هیوای خواست شەڕی یەمەن هەرچی زووتر کۆتایی بێ .

لە کۆتایی ئەم دیدارەدا نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان ، تابلۆفەڕشی وێنەی گوترێشی کە دەسکاری هونەرمەندانی ئێران بوو ، پێشکەشی نابراو کرد تا لە پێشانگەی هەمیشەیی رێکخراوی نەتەوەکاندا بمێنێ .

گوترێش دوای وەرگرتنی ئەم دیاریە پەسنی کولتور و هونەر و مافوورە چنیی و  شێعری ئێرانی دایەوە .

خوشڕو لەم دیدارەدا لە گەڵ سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ماڵاوایی کرد و گوتی بەلەبەرچاوگرتنی هەموارکرانی یاسای خەنەنشینی لە ئێران فەرمانبەریەتی ئەو لە 17 ی نوامبردا کۆتایی پێدێ .