وریایی دانی وەزیری بەرگریی بەریتانیا بە گەڵاڵەی پێکهێنانی سوپای ئوروپایی
تشرینی دووهم 20, 2018 15:57 Asia/Tehran
وەزیری بەرگریی بەریتانیا وشداری دا کە پێکهێنانی سوپایەکی ئوروپایی ئاشتەوایی و ئاسایشی ئوروپا لاواز دەکا.
بەپێی ڕاپۆری دەیلی میل، "گەیڤین ویلیامسۆن" وەزیری بەرگریی بەریتانیا، بە ڕەخنەگرتن لە داواکاریی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە بۆ پێکهێنانی سوپایەکی ئوروپایی وتی: بەریتانیا، قەت بەشێک نابێ لە سوپایەکی ئوروپایی.
وەزیری بەرگریی بەریتانیا وتی: بیرۆکەی سوپای ئوروپایی تەنیا لەسەر کاغزەو بەریتانیا لە بیرۆکەی سوپایەکی ئوروپایی داکۆکی ناکا.
ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە، گەڵاڵەی پێکهێنانی سوپای ئوروپایی هێنایە ئاراوە کە لەگەڵ نەیارەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرەوڕوو بوو.