کانونی یه‌که‌م 13, 2018 09:09 Asia/Tehran
  • تێرێزا می وەک ڕێبەری پارتی پارێزکارانی بریتانیا مایەوە

تێرێزا می سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وەک ڕێبەری پارتی پارێزکارانی ئەم وڵاتە لە ھاوپارتەکانی لە پەرلەمان دەنگی متمانەی وەرگرت.

تێرێزا می ڕێبەری ئێستای پارتی پارێزکارانی بریتانیا و سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە شەوی پێنج شەممە توانی بە دەستخستنی ٢٠٠ دەنگی تەبا لە بەرامبەر ١١٧ دەنگی نەیار لە ھاوپارتەکانی لە پەرلەمان دەنگی متمانە وەربڕگرێت.

نوێنەرانی پارتی دەستەڵاتدار لە پەرلەمانی بریتانیا لەئێستادا ٣١٧ کەسن. بەم دەنگی متمانەیە تێرێزامی ھەروا وەک سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دەمێنێتەوە.

نەیارانی تێرێزامی کە بەستێنی ئەو دەنگ وەرگرتنەیان لە پەرلەمانی بریتانیا خۆش کرد بوو، حەز بەو ڕێککەوتنەی ناوبراو لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بەکشانەوەی بریتانیا لەو یەکێتییە ناکەن.

نوێنەرانی نەیاری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەو باوەڕەدان کە ڕێککەوتنی ئەم وڵاتەو یەکێتیی ئەورووپا لە بارەی برگزیتەوە، خواستی سەرەکی زۆرێک لە لایەنگرانی کشانەوە لە یەکێتیی ئەورووپا دابین ناکات.

سەرباری ڕێککەوتنی نێوان یەکێتیی ئەورووپاو بریتانیا سەبارەت بە چۆنیەتیی کشانەوەی ئەم وڵاتە لەم یەکێتییە، کەچی ھێشتا قۆناغێکی گرینگی لەم بوارەدا ماوەتەوە کە ئەویش پەسەند کرانی ئەم ڕێککەوتنە لە پەرلەمانی بریتانیایە.

بڕیار وا بوو دەنگ وەرگرتن لە بارەی ڕێککەو.نی چۆنیەتیی ڕاپەڕاندنی برگزیت ڕۆژی سێ شەممە ئەنجام بگرێت، کەچی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا شەوی سێ شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، بە مەبەستی پێشگرتن بە شکست ھێنانی ئەم ڕێککەوتنە، دەنگ وەرگرتن بۆ ئەم مەبەستەی  لە مەجلیسی عەوامی بریتانیادا وەدوا خستووە.

تێرێزامی وشداریی داوە کە ئەگەر نوێنەرانی پەرلەمان ڕێککەوتنی برگزیت ڕەت کەنەوە، بریتانیا لەگەڵ مەترسیی کشانەوەی بەبێ ڕێککەوتن  لە یەکێتیی ئەوروپا دا بەرەوڕوو دەبێتەوەو یان بەم کارە ڕەنگە نەکشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپای لێ بکەوێتەوە.