کانونی دوھەم 07, 2019 16:40 Asia/Tehran
  • دانوستانی شاندی ئەمریکاو کۆریای باکور لەبارەی چاوپێکەوتنی داهاتووی ترامپ وکیم جونگ ئون

شاندە ئەمریکی و کۆریەکان لەچوارچێوەی ئامادەکردنی پێشەکییەکانی چاوپێکەوتنی داهاتووی "دۆناڵد ترامپ" و"کیم جونگ ئون" سەرانی دوو وڵات لە ڤێتنام، وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی رۆیتەرز، هەڵبژاردنی شوێن و کاتی دووهەم دیداری سەرۆک کۆماری ئەمریکاو ڕێبەری کۆریای باکور، پرسی وتووێژی شاندی ئەمریکی و کۆریای باکور لە "هانۆی" بوو.

لەهەمان کاتدا، ڕۆژنامەو چاپەمەنییەکانی کۆریای باشوور ئەمڕۆ نووسیان، دووهەم دانیشتنی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو ڕێبەری کۆریای باکور لەبارەی پرسی ناڤۆکی لەوانەیە لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام بەڕێوە بچێ.

"دۆناڵد ترامپ" دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، بەرنامەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کیم جونگ ئون لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕادەگەیێندرێ.

ڕێبەری کۆریای باکوریش لە وتاردانەکەی بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی ڕایگەیاند، خوازیاری دیداری دووبارە لەگەڵ ترامپە بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئامانجی هاوبەش واتە چەکداماڵینی ناڤۆکی لەنیمچە دوورگەی کۆریا بەڵام ئەگەر گەمارۆ و زەخت و گوشاری ئەمریکا لەدژ کۆریای باکور بەردەوام بکرێ، ناوبراو ڕەوتی جێگۆڕکێ هەڵدەبژێرێ.

سەرپەیڤ