کانونی دوھەم 07, 2019 18:34 Asia/Tehran
  • بەرەوڕووبوونەوەی پاپۆڕە ڕووسی وئەمریکییەکان لەدەریای ڕەش

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ڕایگەیاند، هێزی دەریایی ئەو وڵاتە چاودێری دەکا بەسەر کۆپاپۆڕی دەریایی ئەمریکا لە دەریای ڕەشدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، پاپۆڕی رووسی پیتلیوی چاودێری دەکا بەسەر پاپۆڕی فۆرت مەک هێنری ئەمریکا وهەڵگری مارێنزەکانی ئەو وڵاتە لەبەندەری کۆنستانتسا ی رۆمانی لە دەریای ڕەش.

پاپۆڕی فۆرت مەک هێنری ئەمریکا، هەڵگری مارێنزەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی یەکشەممە پێنجی ژانڤییەوە گەیشتووەتە دەریای ڕەش.

دەریای ڕەش، یەکێک لەستراتژیکیترین دەڤەرە ئاوییەکانی جیهانە کە لە تەنگەی بۆسفر و دەریای مەڕمەڕە لەگەڵ دەریای ناوەڕاست و لە تەنگەی "کرچ" لەگەڵ دەریای ئازۆف هاوپێوەندە.

جگە لە ڕووسیا وەک یەک لە وڵاتانی دەڤەری دەریای ڕەش، ئەمریکاو ئەندامانی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور(ناتۆ) لەڕێی وڵاتانی کەناریی دیکەی ئەو دەریایە، تورکیا، رۆمانی، بولگاریا، ئۆکراین و گورجستان ئامادەبوونی سەربازیان هەیە.

ئەمریکییەکان وئەندامانی ناتۆ جگە لە پەرەی چالاکییە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئوروپا، گەشتی سیخوڕیی لەنزیک سنورەکانی ڕووسیا لەدەڤەری دەریای بالتیک ئەنجام دەدەن.

پەیوەندییەکانی ئەمریکاو ڕووسیا لە ساڵی٢٠١٤وە لەسێ میحوەری پەرەی دزەی سەربازیی ناتۆ بەتایبەت ئەمریکا نزیک و تەنانەت هاوسنووری رووسیا لە رۆژهەڵاتی ئوروپا، دەریای بالتیک و دۆخی سوریا ئاڵۆز بووە.

سەرپەیڤ