شوبات 07, 2019 08:36 Asia/Tehran
  • ترەمپ : حەوتەی داھاتوو تەفروتونا بوونی یەکجاریی داعش ڕادەگەیەنم

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: بەم زووانە کۆتایی ھاتنمی کاری داعش لە سووریاو عێراق ڕادەگەیەنم.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی یەک ڕۆژەی ھاوپەیمانیی ئەمریکیی دژی داعش لە واشێنگتۆن بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: بۆی ھەیە لە ماوەی حەوتەی داھاتوو ئەوە ڕابگەیەندرێت کە ھاوپەیمانیی ئەمریکیی توانیویەتی داعش بە شێوەی لە سەداسەدو بۆ یەکجاری لە سووریاو عێراق دا بڕەوێنێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشی: داعش ئیدی ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات کە خاوەنی دەوڵەت و یان خەلافەتێکی خۆناساندووە لە وڵاتانی سووریاو عێراق دا.

عێراق لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٧ەوە ڕزگار کرانی سەرزەوینی خۆی لە ژێر ڕکێفی تاقمی ڕەشەکوژی داعش ڕاگەیاند، کەچی ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستە جاروبار لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق دا خۆیان دەر دەخەن و لە تۆڵەی ئەو شکستانەیان خەڵکی بێ دەرەتان دەکەنە ئامانج.

ھاوکاریی حەشدی شەعبی و ھێزی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق ڕۆڵێکی کارای لە شکست پێ ھێنانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق دا ھەبووە.

بانگەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ئەمەی کە گوایە ھاوپەیمانیی بەناو دژی داعشی ئەمریکی لە سووریاو عێراق دا ئەم تاقمە تیرۆریستییەی تەفروتونا کردووە، لە ھەل و مەرجێکدایە کە کە ڕاپۆرتە جێی بڕواکان دەربڕی ئەوەن کە کۆپتەرەکانی ئەم ھاوپەیمانییەی ئەمریکا لە کاتی ھەستیارو تەنگانەدا سەرکردەکانی داعشیان لە عێراق و سووریادا گواستووەتەوەو دەربازیان کردوون.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ