وشداری دانی ڕووسیا: کودەتا بووەتە ئەولەویەتی ئەمریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وشداری دا، پەرەسەندنی نیشانەکانی کودەتای سەربازی نیشاندەری ئەوەیە کە ئەم شیوەیە بووەتە ئەولەویەتی ئەمریکا و ڕۆژاوا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک، ماریا زاخاروڤا ڕۆژی پێنج شەممە بە وشداری دان لەسەر پەرەسەندنی نیشانەکانی کودەتای سەربازی لە ڤەنزوئێلا وتی : ئەمریکا سناریۆی بەرەنگار بوونەوەی توند بە کەڵک وەرگرتن لە زۆر لە پەنزوئێلای هەڵبژاردووە، بەشێوەیەک کە ئاشکرا هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتەی بە نافەرمانی هان دا و لە هەموو ئامراز و گوشارێکی دەروونی لەمبارەوە کەڵک وەردەگرێ .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێداگری کرد: مۆسکۆ بە بەسیاسی کردنی پرسی یارمەتییەکانی مروڤدۆستانە سەبارەت بە ڤەنزۆئێلا بەبڕشتانە نەیارەتی دەکات.
زاخاروڤا وتی : یارمەتی مروڤدۆستانە دەبێ بە پێی یاسانێودەوڵەتییەکان و لەڕێگەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕادەستی کاراکاس بکرێت.
قەیرانی نوێی ڤەنزوئێلا کاتێک دەست پێکرا کە خوان گوایدو ڕێبەری نەیارانی سەربە ئەمریکا لە ڤەنزوئلا بیست و سێیەمی ژانیڤەری بە پێی داکۆکیی ئاشکرای ئەمریکا و هاوپەیمانانی ، خۆی بە سەرۆکی ڤەنزوئێلا ناساند، هەوڵێک کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە ئەوەی بە کودەتا بە دژی نیکولاس مادۆرۆ سەروکی هەڵبژێردراوی خەڵک، زانی .
لە ماوەی چەند ڕوژی ڕابردوو ئەمریکا بۆ داکۆکی کردن لە گوایدۆ داوای ناردنی یارمەتی بەناو مروڤدۆستانە بو ڤەنزوئێلای کردووە کە دەوڵەتی مادۆرو مۆڵەتی گەیشتنی ئەم بارانەی نەداوە.