شوبات 15, 2019 12:37 Asia/Tehran
  • تەریک کەوتنەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کۆشکی سپی لە کۆبوونەوەی وەرشۆ

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وەرشۆ لە پێتەختی پۆڵندا، تەریک کەوتوویی ڕوو لەپەرەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کۆشکی سپی تەواو ئاشکرا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی فرانس ٢٤، بەرنامەی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ درێژە پێدانی درۆ و دەلەسەی دژ بە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران لە کۆبوونەوەی وەەرشۆدا بێ ئاکام مایەوە.

وڵاتانی بەشدار لەو کۆبوونەوەیە دانیان نا بە پێبەند بوونی ئێران بە جێبەجێ کردنی هەموو بڕگەکانی بەرنامەی ئەتۆمی.

دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە کۆبوونەوەی وەرشۆ بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئێران بەڕێوە دەچێ بەڵام لەبەر پێشوازی نەکردنی وڵاتان ناچار بوو تەوەرەی فەرمیی کۆبوونەوەکەی بگۆڕێ و ئێرانیش لەو تەوەرەیەدا وەلا نێت.

ڕووسیا، چین، تورکیا، قەتەر، لوبنان، فدریکا موگرینی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا و هەروەها دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدارییان نەکرد.

لە دوو وڵاتی فەرەنسا و ئەڵمانیش تەنیا دیپلۆماتی ئاستی خوار بەشدارییان کردبوو و "جێرێمی هانت"ی وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش خێرای ئەو کۆبوونەوەی بەجێ هێشت.

کۆبوونەوەی وەرشۆ بە بێ  ئەوەی ناوی ئێران لە بەیاننامەی کۆتاییدا هەبێ، کۆتایی هات.

ماڵپەڕی هەواڵیی ئەمریکایی "پۆلیتیکۆ" لە ڕاپۆرتیکدا نووسی کە بڕیار وابوو کۆبوونەوەی وەرشۆ بازنەی تەریک کەوتوویی واشینگتۆن کاڵ بکاتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە سەلماندی کە ئەو تەریک کەوتووییە گەلێک تۆختر بووە.