شوبات 15, 2019 19:10 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە کەمتەرخەمیی ئەمریکا لەحاند بوونەقوربانی کەسانی سیڤیل لە ئەفغانستان

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، خەمساردیی ئەمریکا بەرامبەر کوژران و برینداربوونی کەسانی سیڤیل لە ئەفغانستان، وەک پێشێلکرانی یاساوڕێسای جەنگی دێتە ئەژمار.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ "پاتریشیا گاسمەن"توێژەری چاودێری مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان وتی: پەلاماری ئاسمانیی هێزە ئەمریکییەکان بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی ئەفغانستان ، ڕق و توڕەیی و نەفرەتی خەڵکی ئەو وڵاتە لە واشنگتۆنی زیاد کردووە.

ناوبراو ڕەخنەی گرت لە بێ دەنگەو کەمتەرخەمیی حکومەتی ئەفغانستان لەهەمبەر تاوانکارییەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە شەڕتێدایە، و وتی: حکومەتی ئەشرەف غەنی تائێستا بۆ تاووتوێی کوژراو و بریندارانی سیڤیلی ئەفغانستانی هیچ هەوڵێکی نەداوەو تەنیا بە دەربڕینی مەخابنی وازدێنێ.

توێژەری چاودێری مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان پێشتر وتبووی؛ ئەندامانی ڕێکخراوی سیخوڕیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) لە وەلایەتی نەنگەرهار لە مانگی سیپتەمبەر و ئۆکتۆبری٢٠١٨، زیاتر لە٢٦٠ کەسی سیڤیلی ئەفغانستانیان کوشت.

لەکاتی هاتنەسەر دەوری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووەو تائێستا هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە کوژراون.