لێدوانی سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەند لە بارەی هێرشبەرەکەی شاری کرایست چێرچ
سەرۆکوەزیرانی نیوزیلەند رایگەیاند هێرشبەرەکەی شاری کرایست چێرچ مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی پێ بووە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، جاسیندا ئاردێرن سەرلەبیانی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبون لە پرێس کۆفڕانسێکدا گوتی : گومانلێکراوی سەرەکیی پەلاماری سەر دوو مزگەوت لە کرایست چێرچ لە گرنگترین شارەکانی نیوزیلەند ، لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە هەموو جورە چەکێکی ئۆتۆماتی پێ بووە .
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە هێرشبەرەکە ساڵی 2017 مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی وەرگرتووە ، گوتی ئەو لە هەمان سەرەتاوە بەرە بەرە دەستی داوەتە هەڵگرتن و پاشەکەوتکردنی تەقەمەنی .
سەرۆک وەزیرانی نیوزیلەند هەروەها گوتی گومانلێکراوەکە ئەندامی دامودەزگا ئاساشیی و هەواڵگریەکانی وڵات نەبووە .
گومانلێکراوی سەرەکیی پیاوێکی 28 ساڵانی ئوسترالیایی بە رەچەڵەک ئینگلیسی راگێندراوە کە بەر لەوە بە جاران لە لەسەر ئینتەرنێت لە بارەی ئامادەبوونی موسوڵمانان لە وڵاتە ئوروپیەکان توڕەیی نیشاندابوو .
رۆژی هەینی لە شاری کرایست چێرچ لە نیوزلەندا چەند کەسێکی نەناسراو بەشێوەیەکی سەیر هێرشیان کردە دوو مزگەوت و دەستڕێژی گولـلەیان لە نوێژخوێنان کرد کە بە هۆیەوە 49کوژراون و 50 برینداربوون.
تا ئێستا زۆرێک لە وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئەم توانکاریە دڕندانەیان شەرمەزار کردووە .