١١٥ کوژراو بێ سەروشوێن لە گەردەلولی زیمبابووە
ئادار 16, 2019 19:55 Asia/Tehran
دەوڵەتی زیمبابووە هەواڵی دالە کوژران وبێ سەروشوێن بوونی ١١٥ کەس لە گەردەلوولی قورس لەم وڵاتە ئافریقاییە .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە ، وەزاڕەتی هەواڵگری زیمبابووە ئەمڕۆ شەممە لە توئیتر ڕایگەیاند : دوابەدوای تێپەڕینی گەردەلوولی ئایدای لە ڕٶژهەڵاتی ئەم وڵاتە ، لانی کەم ١٥کەس کوژران و١٠٠ کەسی تریش بریندار بوون. دەیان ماڵیش بەهۆی ئەم گەردەلوول زیانیان وێ کەوتووە یا بە گشتیی کاول بوونە. گەردەلوولی ئایدای ، بووە هۆی پچڕانی کارەبا وکاول بونی پردەکان ، ژیانی هەزاران کەس لە ڕٶژهەڵاتی زیمبابووەی خستە ژێر کارتێکەری.