ئادار 17, 2019 11:21 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆڕی جیهانیی ئاشتیی ئیسلامی بۆ ئیدانە کردنی قەڵاچۆ کرانی موسڵمانان لە نیوزیلەند

کۆڕی جیهانیی ئاشتیی ئیسلامی کوشتاری موسڵمانان لە وڵاتی نیوزیلەندی بە نموونەیەک لە تیرۆریزمی سەرچاو گرتوو لە سیستەمێ زاڵێتی خواز زانی.

کۆڕی جیهانیی  ئاشتیی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە ئیدانە کردنی قەڵاچۆ کرانی موسڵمانان لە نیوزیلەند ڕایگەیاند: دوژمنانی ئاشتی، دادوەری و کەرامەتی مرۆیی لە سەرانسەری جیهان، ئێستایش هەر تیرۆریزمیان کردووە بە ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان و بەرەنگاربوونەوەی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەو کردەوە تیرۆریستییەی دژ بە گرووپێک لە موسڵمانان کە خەریکی بەجێهێنانی ڕێ و ڕەسمیی ئایینی خۆیان لە مزگەوتێکدا بوون و بووە هۆی شەهید بوونی ژمارێکی زۆر ژن و پیاو و منداڵی بێ تاوان و بریندار بوونی ژمارێکی زیاتر لە موسڵمانان، نموونەیەک لە تیرۆریزمی سەرچاوەگرتوو لە سیستەمی زاڵێتی خواز و پشتیوانانیانە.

کۆڕی جیهانیی ئاشتیی ئیسلامی داوای لە دەوڵەتی نیوزیلەند، ڕێکخراوە و دەزگە مافەوانی و نێودەوڵەتییەکان کردووە تا ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ناس کردنی هۆکاران و پشتیوانانی شیمانەی ئەو پالامارە  تیرۆریستییەی کرایە سەر موسڵمانان.

تیرۆریستانی چەکدار نیوەڕۆی هەینی بە چوونەنێو دوو مزگەوتی "لینڤوود" و "ئەنوور" لە شاری "کرایست چێرچ" ی نیوزیلەند تەقەیان کرد لە نوێژخوێنانی موسڵمان.

لەو جەنایەتە تۆقێنەرەدا ٥٠ نوێژخوێن کوژران و ٤٩ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

تا ئێستا زۆرێک لە وڵاتانی جیهان  و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەو جەنایەتە دڕندانەیان ئیدانە کردووە.