ئادار 18, 2019 18:09 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە: ڕێوشوێنی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێلەگ زەردەکان

سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە، ڕایگەیاند، گەڵاڵەیەک بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئاسایشیی نوێ خراوەتە ڕوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆپێشاندانی دژە سەرمایەداری لە فەڕانسە ناسراو بە "هێلەگ زەردەکان" لەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری ڕۆیتەرز، "ئێدڤارد فیلیپ" سەرۆک وەزیرانی فەڕانسە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ بەلەبەرچاوگرتنی دانیشتنی ئاسایشیی وەزیرانی کابینەو پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی هێلەگ زەردەکان لەو وڵاتە، ناوبراو بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە گەڵاڵەیەک بخاتەڕوو بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێی ئاسایشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناڕەزایەتییەکان.

لە درێژەی بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی فەڕانسەدا هاتووە؛ تێکهەڵچوون و توندوتیژییەکانی ئەم دواییە دەریخست کە ڕێوشوێنە ئاسایشییەکان بەڕادەی پیویست نییە.

"ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسەش وێڕای دەربڕینی توڕەیی لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی شەممەی هێلەگ زەردەکان، خۆپێشاندەرانی بەتاوانکار ناوبرد.

ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی دژە سەرمایەداری لە فەڕانسە ناسراو بە هێلەگ زەردەکان لەکاتێکدا شەممە ١٦ی مارس چووە نێو هەژدەهەمین حەوتەوە کە میدیا فەڕەنسییەکان، ڕایانگەیاند کە توندوتیژانەتر لە شەممەکانی ڕابردوو بەڕێوە چووە.

هەروەها ١٩٢ کەس لە ڕەوتی شەڕ وتێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی پۆلیس و خۆپێشاندەران، لە خۆپێشاندانەکانی پاریس، قۆڵبەست کران.

شەقامەکانی پاریس و شارە جۆربەجۆرەکانی فەڕانسە، لە نێوەڕاستی نۆڤمبەری٢٠١٨ شایەتی تێکهەڵچوون و گرژیی هێزەکانی پۆلیس و خۆپێشاندەرانی فەڕەنسییە.

خۆپێشاندانەکان سەرەتا لە کاردانەوە بە سیاسەتە ئابوریەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕانسە بەتایبەت لەبواری سوتەمەنی و پیتاکدا دەس پێ کرا بەڵام خێرا لایەنی سیاسی بەخۆوە گرت.

سەرپەیڤ