نیسان 19, 2019 09:59 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور: تا پۆمپێئۆ لە تیمی ئەمریکادا بێ، دانوستان ناکەین

یەکێک لە کاربەدەستانی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ڕایگەیاند؛ ئەم وڵاتە ئیتر لە دانوستانێک لە "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای تێدا بێ، بەشداری ناکات.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ هەواڵدەریی فەرمیی کۆریای باکوور «KCNA» ڕۆژی پێنجشەممە بە گێڕانەوە لە "کوان یونگ گان" یەکێک لە کاربەدەستانی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕاپۆرتی دا: "پیونگ یانگ" خوازیاری بەشداریی کەسێک لە دانوستانی ئەتۆمییە کە لە دامەزراندنی پێوەندیدا وردبین و پێگەیشتوو بێ.

"کوان یونگ گان" لە کاتێکدا وەها قسەگەلێکی کردووە کە پێشتریش کاربەدەستێکی باڵای کۆریای باکوور لە لێدوابەکانیدا، "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و "جان بۆڵتۆن" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی بە تەخسیرباری  شکست هێنانی دانوستانی ئەتۆمیی لەگەڵ ئەمریکا ناساندنبوو.

دووەمین کۆبوونەوەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و "کیم جونگ ئون"ی ڕێبەری کۆریای باکوور لە ڕابردوودا لە هانۆی پێتەختی ڤییەتنام بەڕێوە چوو و بە بێ ئاکام کۆتایی هات.

شاندی کۆریای باکوور پاش کۆتایی هاتنی دانوستانی سەرانی ئەم وڵاتە و ئەمریکا ڕایگەیاند؛ زێدەخوازییەکانی "دۆناڵد ترەمپ" هۆکاری سەرەکیی شکست هێنانی دانوستانی هانۆی بوو. یەکەم کۆبوونەوەی سەرانی ئەمریکا و کۆریای باکوور لە ژوەنی ٢٠١٨ لە سەنگاپوور بەڕێوەچووبوو.