نیسان 19, 2019 10:15 Asia/Tehran
  • ترەمپ ڕوو لە دیموکراتەکان: یاری کۆتایی هات

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتی دۆسییەی هەڵبژاردەییەکەی لە تویتێکدا ڕوو لە دیموکراتەکان نووسی: یاری کۆتایی هات. هیچ گزی و تەگەرەنانەوەیەک لە ئارادا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ؛ دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش بانگەشەی وەزیری دادی دەوڵەتەکەی "ڤیلیام بار" سەبارەت بە لە ئارادا بوونی پێوەندی لە نێوان ناوەندی هەڵبژاردەیی ترەمپ و ڕووسەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠١٦، لە تویتێکدا بە نووسینی ئەو بانگەشەی کە هیچ گزیکارییەک لە ئارادا نەبووە دیموکراتەکانی بە چەپخواز، توندڕەو و بێزاریسازکەر وەسف کرد.

وەزارەتی دادی ئەمریکا؛ ڕۆژی پێنجشەممە بە سانسۆری چەن بەشێک لە ڕاپۆرتی "ڕابێرت مولێر" لێپرسی تایبەتی دۆسییەی هەڵبژاردەیی ترەمپ_ ڕووسیا ئەوی بڵاو کردەوە.

"ڤیلیام بار" وەزیری داد و دادستێنی گشتیی ئەمریکا لای بڵاو بوونەوەی راپۆرتی نزیکەی ٤٠٠ لاپەڕەیی توێژینەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی سەرۆک کۆمارەتی بانگەشەی کرد: ئەم ڕاپۆرتە پیشان دەدات ناوەندی هەڵبژاردەیی دۆناڵد ترەمپ" هیچ چەشنە هاوکارییەکی لەگەڵ ڕووسیا نەبووە.

"ڤیلیام بار" بەرەوڕووی کاردانەوەی نگەتیڤی دیموکراتەکان بوویەوە تا ڕادەیەک کە "نانسی پلۆسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و "چاک شۆمێر"ی ڕێبەری دیموکراتەکانی سنای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، رایگەیاند: تەنیا  ڕێگای گەڕاندنەوەی متمانەی گشتی بۆ لێکۆڵینەوەکانی رابێرت مولێر ئەوەیە کە خۆی خێراتر لە کۆنگرێسدا سەبارەت بەو ڕاپۆرتە شەهادەتی ئاشکرا بدات.

"ڕابێرت مولێر" مارسی ٢٠١٩ ڕاپۆرتی ٤٠٠ لاپەڕەیی خۆی سەبارەت بە دۆسییەی  هەڵبژاردەیی "ترەمپ" ، ڕووسیا بۆ وەزیری دادی نارد بەڵام ئەو لەو کاتەوە تا بە ئەمڕۆ، تەنیا کورتەیەک لەو راپۆرتەی بڵاو کردبوویەوە.

دەگوترێ مولێر لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا کە "ڤیلیام بار" ئاماژەی پێ کردبوو، نووسیویە کە لێکۆڵینەوە بە بێ هەڵسەنگاندنی ورد و درووست سەبارەت بەوەی کە ترەمپ تاوانی ئەنجام داوە،  نابێتە هۆی ئوەی ئەو تۆمەتە لە سەر ئەو نەمێنێ.