May 29, 2019 09:51 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی پۆلیسی ئاڵمان لەگەڵ نەیاران و ناڕازیانی فرۆشی چەکەمەنی بە هاوپەیمانی سەعودی

گردبوونەوەی ناڕازییانی فرۆشی چەکەمەنی بە هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی لە "بەرلین"ی پایتەختی ئاڵمان، شەڕ وپێکدادان لەگەڵ پۆلیسی لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، خەڵکی ئاڵمان لەو گردبوونەوەدا خوازیاری کۆتایی هاتنی فرۆشی چەکەمەنیی ئاڵمانی بە عەرەبستان و ئیمارات بوون.

نارازییان پێیان داگرت؛ حکومەتی ئاڵمان هاوبەشی تاوانکاریەکانی عەرەبستان وئیماراتە لە یەمەن.

ئاڵمان لەگەڵ ئەمریکا، بەریتانیاو فەڕانسە لە دابینکەرانی سەرەکیی چەکەمەنی بۆ هاوپەیمانیی سەعودیان.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و دەم و دەزگەکانی مافی مرۆڤ تائێستا چەندین جار داوایان لە ئاڵمان، ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕانسەو وڵاتانی دیکەی لایەنگری هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی کردووە، هەناردەی چەکەمەنی بۆ عەرەبستان و ئیمارات ڕابگرن.

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی لە چەکەمەنی رۆژاواییەکان بۆ کوشت وبڕی خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن کەڵک وەردەگرێ.

شەڕخوازیی عەرەبستان ، ئیمارات و هاوپەیمانانیان لە یەمەن لە مارسی٢٠١٥وە تائێستا کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

 

سەرپەیڤ