حوزه‌یران 07, 2019 15:31 Asia/Tehran
  • بەدرۆخرانەوەی ڕێککەوتنی مۆسکۆ لەگەڵ واشێنگتۆن و تەلەبیب لە بارەی ئێرانەوە

یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بانگەشەی میدیایەکی سەعودیی لە بارەی ڕێککەوتنی مۆسکۆ لەگەڵ واشێنگتۆن و تەلەبیب لە سەر سووریاو گوشارخستنەسەر ئێرانی بەدرۆ خستەوە.

«سێرگێئی ڤرشینێن» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆزی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی سپۆتنیک، ھەرچەشنە ڕێککەوتنێک لەگەڵ واشێنگتۆن و تەلەبیبی لە بارەی دەستەڵات و سەربەخۆیی سووریا بەدرۆ خستەوەو ئاوا ڕێککەوتنێکی بە ھەڵوێستێکی بازرگانی زانی کە ڕووسیا لە ھەڵس و کەوت لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی قەت بەکاری ناھێنێ.

«جەیمز جفری_James Jeffrey» ناردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆزئاوای ئاسیاش ڕاپۆرتەکانی ھاوپەیوەند بە پێشنیاری واشێنگتۆن بە مۆسکۆی سەبارەت بە سووریا بە ھەڵەو ناڕاست زانی.

ناردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆزئاوای ئاسیا وتیشی: لە دانیشتنە سێ قۆڵییەکەی تەلەبیب و مۆسکۆو واشێنگتۆن سەبارەت بە کاروباری ناوچەکە قسە دەکرێت.

ڕۆژنامەی سەعودیی « شەرقولئەوسەت» لەم دواییەدا بە گێڕانەوە لە ھێندێک  دیپلۆماتی نەناسراوی ڕۆژئاواییەوە بانگەشەی ئەوەی کرد بوو کە گوایە ئەمریکا پێشنیلری ئەوەی بە ڕووسیا داوە ھەتا لە بەرامبەر بە فەرمی ناسینی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا، مۆسکۆ یارمەتیی ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی دەستەڵات و دەستڕۆییشتوویی ئێران لە سووریادا بدات.

ھاوکاریی کارای ئێران و ڕووسیا لە قەیرانی سووریا کە ھاوکێشە سیاسی و سەربازییەکانی بە قازانجی دیمەشق گۆڕیوە، ئەزمونێکی سەرکەوتوو دێتە ئەژمار لە بواری ھاوکاریی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە ئاراستەی چەسپێندرانی ئاشتی و ئاسایشت.

ھەردووک وڵاتەکە ھاوڕێ لەگەڵ سووریاو عێراق لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم پێکەوە ھاوکاری دەکەن.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە. سوپای سووریا لەم دواییانەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای  پەرۆش و نیگەران کردووە.

 

سەرپەیڤ