حوزه‌یران 24, 2019 20:34 Asia/Tehran
  •  ترامپ لە هەوڵی ئەوەدایە چین وژاپۆن لە کەنداوای فارس بخاتە ناو  ئاڵوزی وگێچەڵ نانەوەی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستی خۆی لەمەڕ کەنداوی فارس وتی چین وژاپۆن بۆخۆیان دەبێ لە گەرووی هۆرمۆز پاسەوانی بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا دوابەدوای قسەکانی مایک پمپئۆ جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ئەمەی کە تەنیا سەتی دە لە نەوتی ئەمریکا لە گەرووی هۆرموز تێدەپەڕێت ، دۆناڵد ترامپیش ئەمڕۆ دوشەممە لە توئیترەکەیدا ڕایگەیاند کە وڵاتانی تر دەبێ بەرپرسایەتی پشتیوانی وپاڕاستنی گەمیە نەوت هەڵگرەکان لە کەنداوی فارس بگرنە ئەستۆ. ترامپ لە پەیامێکی توئیتری دا نووسی: سەتی ٩١نەوتی چین، سەتی ٦٢ نەوتی ژاپۆن ومادەی سوتەمەنی لە ولاتانی تر لە گەرووی هۆرمۆز تێدەپەڕیت، بەپێی ئەمە بۆ چی ئێمە دەبێ ساڵەهای ساڵ پاسەوانی وبەرەڤانی بکەین لە هێڵەکانی گەمیەوانیی وڵاتانی تر ، بەبێ ئەوە کە هیچ پارەیەک لەبەرانبەری دا وەربگرین.؟ ترامپ وتی : ئەمریکا تەنانەت هیچ نیازوپێویستییەکی بە ئامادە بوونی لەکەنداوی فارس دا نیە چونکە ئێستاکە بووەبە گەورەترین بەرهەم هێنەری وزەی جیهان . ترامپ لە درێژە دا هەمدیسان ئیدعا وبانگەشەی خۆی لەمەڕ هەوڵی ئێران بۆ دەس ڕاگەیشتن بە چەکی ناڤۆکی دوپات کردەوە. کاربەدەستانی ئێرانی زۆر جار پیداگریان کردووە کە هیچکات لەدووی چەکی کۆکۆژ نین وڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش ھەبوونی چەکی ناڤۆکی حەرام راگەیاندووە. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییش وەکوو یەکەم سەرچاوەی داوەری ودادگەری لەمەڕ تاقیکردنەوەی ڕاستییەکانی وادە وبەڵێنەکانی ئێران لە چوارچیوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام، لەهەموو ١٥ڕاپۆرتەکەی خۆی دا،  ، پێبەند بوونی ئێران بەم ڕێککەوتنەی پشتڕاست کردوەتەوە.

سەرپەیڤ