حوزه‌یران 26, 2019 18:13 Asia/Tehran
  • پێداگری لاڤورۆف لەسەر کەم کرانەوەی ئاڵوزیەکان لە ناوچە لە ڕیگەی وتووێژەوە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە سەر کەم کرانی ئاڵوزیەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس لە ڕێگەی وتووێژەوە پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ڕاشا تودەی " سرگئی لاوروف " ئەمڕۆ چوارشەممە ؛لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ " محەممەد بن زاید ئالی نەهینا " وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە مسکۆ وێڕای پیداگری لەسەر پێویستی چارەسەرکرانی قەیرانی بەدی هاتوو لە ناوچە لە رێگەی وتووێژ وتی: گفتوگۆ دەتوانێ ناکۆکیەکان لە ناو ببات وکۆتایی بدات بە ئاڵوزیە بەدی هاتووەکان . لاوروف پیداگری کرد: هەلبەت ئێران ناتوانێ لە سێبەری بایکۆتەکان وشەرت ومەرجی ئەمریکیەکان ، لەگەڵ وتووێژ ڕەزامەندی دەرببڕیت. وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمریکا دەبێ کۆتایی بدات بە وجۆرە قسە کردنانەی ووڵتانی کەنداوی فارسیش دەبێ لە وتووێژ پشتیوانی بکەن وبە هان دانی ناوچە بۆ ناو تێکەڵچوون نەیارەتی بکەن. وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش لە پێوەندی لەگەڵ گوڕانکاریەکانی یەک ساڵی ڕابردوو لە بواری بەرجام ئیدعا وبانگەشەی نوێی هێنایە ئاراوەو خوازیاری حوزور وبەشداری وڵاتانی ناوچە لەم ڕێککەوتنە بوو. بن زایید لە درێژەدا ئاماژەی دایە پرسی  سووریا ووتی: هۆگرم بە پشتیوانی کردن لە ڕەوتی سیاسی سووریا . ئەم بیروڕادەربڕینەی بن زایید لە حاڵێکدا هاتووەتە ئاراوە کە هاوکاری بڕێک لە دەسەڵاتدارانی عەرەب لەوان کاربەدەستانی ئیماراتی وسەعودی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بووەبە هۆی تەشەنای قەیران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لەوان سووریا ، عێراق ویەمەن. 

سەرپەیڤ