ته‌مووز 08, 2019 09:05 Asia/Tehran
  • پێشەنگبوونی پارتی راستگری دیموکراسی نوێ لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یۆنان

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی یۆنان نیشان ئەدات پارتی راستگر و پارێزکاری دیموکراسی نوێ لە پارتەکانی دیکە بە تایبەت پارتی چەپخوازی دەسەڵاتدار ( ئالکسیس سیپراس) پێش کەوتووە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بە گوێرەی ئەنجامیی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یونان ، پارتی دیموکراسیی نوێ نزیک بە سەتی چلی دەنگەکانی وەدەست هێناوە لە کاتێکدا کە پارتی دەسەڵاتداری ئالکسیس سیپراس سەتی 31ی دەنگەکانی وەدەسهێناوە .

 پارتی دیموکراسی نوێ بەو ئەنجامەی کە مسۆگەری کردووە ، پێویستی بە شەریکی هاوپەیمانی بۆ پێکهێنانی کابینە نیە .

 هەروەها پارتی سۆشیالیستی پاسۆک سەتی حەوت و پارتی چەپی یۆنان بە وەدسهێنانی سەتی شەش و نیو لە پلەی دواتردان .

 ئەنجامی دواجاری هەڵبژاردنی پەرلەمانیی یۆنان بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ رادەگێندرێ .

یۆنان کێشەی ئابووریی هەیە و سەرۆکی پارتی دیموکراسی نوێ کە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکەیە بە دروشمی ریفۆرمی ئابووریی هاتە پێشەوە .

سەرپەیڤ