کاردانەوەی یەکێتیی ئوروپا بە پەرە سەندنی ئاستی پیتاندنی یورانیوم
یەکێتیی ئوروپا بە بێ ئاماژە بە کەمتەرخەمیی ئوروپیەکان لە حاند جێ بەجێ کرانی بەرجام ، ئێرانی بانگهێشت کرد بۆ ڕاگرتنی هەموو چالاکیەکانی پیتاندنی یورانیوم بە پێچەوانەی بەڵێنگەلێک کە لەو ڕێککەوتنەدا بە ئەستۆی گرتووە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فەڕانسا " مایا کاسیانچیچ " وتەبێژی فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا ڕۆژی دوشەممە لەپرێس کونفڕانسی کومیسیونی ئوروپا لە بڕوکسێل ڕایگەیاند: ئیمە بە هێزمەندیەوە ئێران هان ئەدەین چالاکیەکانی خۆی کە بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیە ڕابگرێت و پێداچوونەی تێدا بکات . کانسیانچیچ وێڕای ئاماژە بە نیگەرانیی ئوروپا لەو هەواڵانەی کە ئێران لەم هەفتەیەدا ڕایاگەیاندووە وتیشی : ئەو چالاکیانەی ئێران واتە " بەرهەمهێنانی یورانیومی پیتێندراو بەرزتر لە سێ پوینت شەست و حەوت لە سەد کە ڕێککەوتنامەی نێونەتەوەیی هاوپەیوەند بە بەرنامەی ناڤۆکی بۆ ئێران دیاریی کردووە دەگرێتەوە . بە بەردەوامیی کەمتەرخەمیی ئوروپاییەکان لەحاند جێ بە جێ کرانی بەڵێنەکانی بەرجام ، ئێران ڕۆژی یەکشەمە 7 ژوئییە دوای کوتایی دەرفەتی 60 ڕۆژەی خوی بەوان ڕەوتی تێپەڕین لە پیتاندنی زیاتر لە سێ پوینت 67 لە سەدی دەس پێ کرد . ئێران هەروەها وشداری بە ئوروپاییەکان دا ئەگەر بەڵێنەکانیان جێ بە جێ نەکەن کۆماری ئیسلامی ئێران هەنگاوی سێهەمی پتەوتر هەڵدەگرێت .