خۆپیشاندانی هێلەک ڕەشەکان لە پاریس
سەدان کەس لە پەنابەرانی ئەفریقایی ناسراو بە هێلەک ڕەشەکان بە خۆپیشاندان لە پاریس خوازیاری وەرگرتنی بەڵگەی یاسایی بۆ وەرگرتنی مافی شاروومەندی لەفەڕانسە بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری مێهر نزیکەی 300 کەس لە پەنابەرانی ئەفریقایی کە خۆیان بە هێلک ڕەشەکان ناساندووە ڕۆژی هەینی لە پاریس بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین ڕژانە ناو شەقامەکان . ئەو پەنابەرانە کە زۆربەیان لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقان خوازیاری وەرگرتنی بەڵگەی پێویست بۆ وەرگرتنی مافی شاروومەندی لە فەڕانسا بوون . دیدار لە گەڵ " ئێدوارد فیلیپ " سەرۆک وەزیرانی فەڕانسا و قسە کردن سەبارەت بە بارودوخی شاروومەند بوونی خۆیان لە داخوازیەکانی دیکەی خۆپیشاندەران بوون . لەو ناڕەزایەتیگەلە پەنابەران بە ئامادە بوون لە پانتئون کە شوێنی ناشتنی کەسانێک وەکوو ڤیکتور هوگو و ئێمیل زولا "یە خویان بە کەسانێکی بێ ناو نیشان لە لایەن فەڕانسەوە زانی کە نە خاوەنی بەڵگەی یاسایین و نە دەنگیان دەبیسترێت . خوپیشاندانی ئێلەک ڕەشەکان بە ئیلهام وەرگرتن لە ئێلەک زەردەکان ی فەڕانسا ئەنجام بووە . بزووتنەوەی ناڕازیانەی هێلک زەردەکانی فەڕانسە لە 17 مانگی نوامبری 2018 و لە ناڕەزایەتی بە بڕیاری دەوڵەت لە مەڕ زیاد بوونی نرخی سوتەمەنی و کەم بوونەوەی ماڵیاتی سامانداران دەسپێبوو بە لام کەم کەم داخوازیەکنیان زورتر بوو .